پاراستنی مێشک لە‌ پیربوون

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-07-22:58:00 - کۆدی بابەت: 2077
پاراستنی مێشک لە‌ پیربوون

ناوه‌ڕۆك

پاراستنی مێشك لە‌ پیربوون

پزیشكانی زانكۆی ھارڤاردی ئە‌مریكی لە‌ داوین توێژینە‌وە‌یاندا ڕایانگە‌یاند، بە شێوازی خواردن و خواردنە‌وە‌ دە‌توانن خانە‌كانی مێشك لە‌ پیربوون بپارێزن، بە‌تایبە‌ت ئە‌و خۆراكانە‌ی چە‌وری سوودە‌بە‌خشیان تێدایە‌ وە‌ك زە‌یتی زە‌یتون و ماسی و كە‌ بە‌گرنگترین چە‌ورییە‌ تە‌ندروستە‌كان دادە‌نرێن.
ئە‌و پزیشكانە‌ توێژینە‌وە‌كە‌یان لە‌سە‌ر ٩٦٠ كە‌سی بە‌ساڵاچوو ئە‌نجامدا بۆماوە‌ی ٩ ساڵ تێیدا دە‌ركە‌وت ئە‌و كە‌سانە‌ی خۆراكی تە‌ندروستیان خواردووە‌ بە‌دوور بوون لە‌ نە‌خۆشیە‌كانی وە‌ك ئە‌زە‌ھایمە‌ر و تێكچوونی خانە‌كانی مێشك.
پزیشكانی ئە‌مریكی دە‌ڵێن سە‌وزە‌ و میوە‌كان، ماسی، گوێز، بادە‌م و زە‌یتی زە‌یتوون كە‌ بۆ تە‌ندروستی دڵ و خوێنیش گرنگن ھاوكات ڕاستە‌وخۆ كاریگە‌رییان لە‌سە‌ر تە‌ندروستی مێشكیش ھە‌یە‌.
بێگومان بە‌پێچە‌وانە‌وە‌ كە‌م خواردنی ئە‌م خۆراكانە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی نە‌خۆشییە‌كانی دڵ و بە‌رزی فشاری خوێن، بە‌پێی ئە‌و پزیشكانە‌ ڕۆژانە‌ دە‌بێت لە‌ ٢ ژمدا خۆراكە‌ سە‌وزە‌كان بخورێن تا زۆرترین سوودیان لێوە‌ربگیرێت.


سەرچاوەکان



968 بینین