چەمکی خوا لە ئاینی زۆرۆئەستریانیزم (زەردەشتی)

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-15-19:39:00 - کۆدی بابەت: 2273
چەمکی خوا لە ئاینی زۆرۆئەستریانیزم (زەردەشتی)

ناوه‌ڕۆك

چەمکی خوا لە ئاینی زۆرۆئەستریانیزم (زەردەشتی)

ئاینی زۆرۆرئەستریانیزم یەکێکە لە دێرینترین ئاینەکانی ئارییەکان کە زیاترە لە (٢٥٠٠) ساڵ بەر لە ئێستا لە ئێران سەری هەڵداوە. هەر لەبەر ئەمەشە کە ژمارەی شوێنکەوتوانی کەمە کە دەکاتە نزیکەی سەد و سی هەزار کەس لە سەراپای هەموو جیهان. پەیامبەر ئێرانیەکان (زۆرۆستر) "زەردەشت" دامەزرێنەری زۆرۆرئەستریانیزمە، پەڕتووکی پیرۆزی ئەم ئاینە بریتین لە "دەساتیر" و "ئاڤێستا". وشەی خوا لە ئاینی زۆرۆئەستریانیزم پێی دەوترێت "ئەهروو مازدە". وشەی "ئەهروو" بە مانای "خوا" دێت و وشەی "مەزدە"ش بە مانای "زانا" دێت، کەواتە هەردووکیان بەیەکەوە "ئەهروو مەزدە" واتای "خوای زانا" دەگەیەنێت. ئەهروو مەزدەش جۆرێکە لە جۆرەکانی باوەڕبوون بە تاکێتی خوا و یەکتا پەرستنی.

تایبەت مەندیەکانی خوا بە گوێرەی "دەساتیر":-

١- خوا تاک و تەنیا.
٢- خوا هاوشێوەی نیە.
٣- نە سەرەتای هەیە نە کۆتا.
٤- ئەو نە باوکی هەیە نە دایک، هەروەها خێزان و منداڵیش نیە.
٥- ئەو شێوە یاخود وێنایەکی نیە.
٦- نە چاو ئەتوانێت بیبینێت، نە هێزی بیرکردنەوە ئەتوانێت بیر بکاتەوە لێی.
٧- ئەو لە سەرو هەموو ئەو شتانەیە کە ئێمە بە مێشک و خەیاڵماندا دێت.
٨- ئەو لە خودی خۆمان لێمان نزیکتە.

تایبەتمەندییەکانی خوا بە گوێرەی "ئاڤێستا" :-

بە گوێرەی ئاڤێستا هەردوو "گاثاس" و "یاسنە" کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاواز ئەدەنە پاڵ "ئەهروومەزدە"، لەوانەش:-

١- بەدیهێنەر. یاسنە ٣١: ٧-١١)، (یاسنە ٧:٤٤)، (یاسنە ١١:٥٠)، (یاسنە ٧:٥١).
٢- گەورە و بە توانا، بەهێز (یاسنە ١١:٣٣)، (یاسنە ٦:٤٨).
٣- میهرەبان و دلۆڤان. (یاسنە ٤٣:٤، ٥، ٧، ٩، ١١، ١٣، ١٥)، (یاسنە ٢:٤٤)، (یاسنە ٥:٤٥)، (یاسنە ٩:٤٦)، (یاسنە ٣:٤٨(. 


سەرچاوەکان



1795 بینین