ئامێری ناسەرەوە چۆن کاردەکات؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-03:37:00 - کۆدی بابەت: 2575
ئامێری ناسەرەوە چۆن کاردەکات؟

ناوه‌ڕۆك

ئامێرەكانی ناسەرەوە چۆن كاردەكات؟

ئامێری ناسەرەوە پارێزگاریەكی بێهاوتا بەرەست دەكات جیاواز لە ڕیگا باوەكانی وەك، كلیل و وشەی نهێنی كە دەكرێت لەبیربكرێت، بەڵام ئامێری ناسەرەوە چەند سیفەتێكی كەسەكە بەكاردەهێنێت وەك پەنجەمۆر، دەموچاو یان دەنگ، كە ئەمانە بۆ هەمیشەیی لەكەسەكەدا دەمێننەوە و لەدەست ناچن. ئامێری ناسەرەوە بە سێ قۆناغ كاردەكات كە بریتییە لە:

تۆماركردن: لەم بەشەدا ئامێرەكە زانیاری كەسە وەردەگرێت، وەك ناو، ژمارەی پێناس هەوەها وێنەی كەسەكە.

 خەزنكردن: لەم بەشەدا ئەو هەموو زانیاریە كەسیانەی كە وەرگیراون لە شێوەی هێما و وێنەدا پاشان ئەم زانیاریانە دەخاتە سەر كارتێكی ئەلیكترۆنی كە لەلای بەكارهێنەرەكە دەبێت.

بەراوردكردن: ئەم بەشە هەڵدەستێت بە بەراوردكردنی زانیاریەكانی سەر كارتە ئەلكترۆنییەكە بەو زانیاریانەی كە لەناو داتابەیسدا هەیە، بۆ ئەوەی بزانێت لێكچوون هەیە یان نا.

جۆرەكانی ناسەرەوە

چەندین جۆری ئامێری ناسەرەوە هەیە، لەوانە:

ئامێری ناسەرەوەی دەموچاو

ئەم ئامێرە هەڵدەستێت بە پێوانی مەودای دووری نێوان بەشەكانی دەموچاو، وەك دووری نێوان چاوەكان و چەناگە. تەنانەت هەندێك ئامێری پێشكەوتو هەن كە دەتوانن جیاوازی بكەن لە نێوان كەسەكە خۆی لەگەڵ وێنەكەی.

ئامێری پەنجەمۆر

ئامێرێكە هەڵدەستێت بە سكانكردنی پەنجەی بەكارهێنەرەكە، شایەنی باسە ئەم ئامێرە بەچەند ڕێگەیەكی پێشكەوتوو دەتوانرێت فێڵی لێبكرێت و بشكێنرێت.

ئامێری ناسەرەوەی چاو

ئەم ئامێرە هەڵدەستێت بە ناسینەوەی كەسەكە لە ڕێگەی گلێنەی چاویەوە، ئەم جۆرە ناسەرەوەیە بە باشترین و پارێزراوترین ناسەرەوە دادەنرێت.

ئامێری ناسەرەوی دەنگ

ئەم جۆرە ناسەرەوەیە كەسەكان جیادەكاتەوە لە ڕێگەی دەنگیانەوە.

تایبەتمەندیەكانی بەكارهێنانی ئامێری پەنجەمۆر

ئامێری بەنجەمۆر یەكێكە لە باوترین ڕیكەكانی پاراستن بۆ ناسینەوەی كەسەكان، لێرەدا باسی چەند تایبەتمەندیەكی دەكەین:

ئاسانی بەكارهێنان: بەم ڕێگەیە دەتوانین زۆر بە ئاسانی قفڵی ئامێرەكانمان بكەینەوە.

زەحمەتە بۆ پێشبینی كردن و شكاندن: ئامێری پەنجەمۆر یەكێكە لە ئامێرە بەهێزەكان كە زۆر بە زەحمەتی دەتوارێت بشكێنرێت.

ڕزگارت دەكات لە كێشەی بیرچوونەوە: بەكارهێنەر ترسی ئەوەی نابێت لەبیری بچێتەوە چونكە بە پێچەوانەی وشەی نهێنیەوە پەنجەمۆر هەمێشە لەگەڵ كەسەكەدا دەبێت.


سەرچاوەکان



1385 بینین