خێرایی کەوتنە خوارەوەی تەنەکان چەندە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-02-23:46:00 - کۆدی بابەت: 2858
خێرایی کەوتنە خوارەوەی تەنەکان چەندە؟

ناوه‌ڕۆك

خێرایی کەوتنە خوارەوەی تەنەکان چەندە؟

 
ئەگەر گۆیەکتان لە هەوادا بەردایەوە ئەوا کاردانەوەی ئاشکرایە. لە سەرەتادا خێراییەکەی کەمە، ئینجا لە بەشێک لە چرکەیەکدا لە هەوادا دەوەستێت، دوای ئەوە دەست بە دابەزین دەکات بۆ سەر زەوی. ئەوەی کە شایەنی تێبینییە لە دابەزینیدا گۆکە لە سەرەتادا بە هێواشی دەجوڵێتەوە، ئەمجا جوڵەکەی خێرا دەبێتەوە. ئایا دەزانن خێرایی دابەزینی گۆکە چەندە و ئەو هۆیە چیە وای لێدەکات دابەزێت؟
گۆکە بە هێزی ڕاکێشان دادەبەزێت بۆ سەر زەوی. زەوی مەوادەکان بە ئاڕاستەی چەقی خۆی ڕادەکێشێت بە هێزێک کە بە (هێزی ڕاکێشان) ناسراوە. مەوادەکان لە دابەزینیاندا زیاتر خێراتر دەبنەوە بەهۆی هێزی ڕاکێشانەوە. ئەم خێراییەی کە لە هێزی ڕاکێشانەوە دروست دەبێت، خێرایی تۆپەکە زیاتر دەکات بە نزیکی ٩،٨ مەتر لە هەر گشت چرکەیەکدا (٢٣ پێ لە هەر چرکەیەکدا) ئەمەش مانای وایە ئەو مادەیە لە هەر چرکەیەکدا ٩،٨ خێراتر دەبێتەوە لە خێراییەکەی لە چرکەیەک پێش خۆیدا.

لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر خێرایی تۆپەکە دەگۆڕدرێت بەم شێوەیە:

لە سەرەتادا خێرایی تۆپەکە یان مادە دابەزیوەکە وەستاوە، یان سفرە لە چرکەیەکدا، لە کۆتای چرکەی یەکەمدا دەست پێ کردنی خێراییەکەی، بە خێرایی ٩،٨ مەتر لە چرکەیەکدا دادەبەزێت لە کۆتایی دووەم چرکەدا لە دابەزینی بەخێرایی ٩،٦ مەتر لە چرکەیەکدا ماددە دابەزیوەکە کە ٩،٨ مەتر خێراتر دەبێتەوە. خێرایی بەهۆی ڕاکێشانەوە بە پێی هێڵی پانی دەگۆڕێت (واتە بە جیاوازی دووری لە هێڵی ئستیواوە) بەرزی و قوڵیەوە. هێزی ڕاکێشان لە هەردوو جەمسەردا لەو پەڕیایەتی وەک لە هێڵی ئیستودا، نرخی خێرایی دادەبەزێت کە لە هێزی ڕاکێشانەوە دروست دەبێت، هەرچەندە لەسەر ڕووی زەوی بەرزبینەوە یان دابەزین.


سەرچاوەکان



2345 بینین