هەندێک زانیاری تایبەت لەسەر هەشت پێ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-03-15:29:00 - کۆدی بابەت: 2900
هەندێک زانیاری تایبەت لەسەر هەشت پێ

ناوه‌ڕۆك

هەندێك زانیاری تایبەت لەسەر هەشت پێ

1- (هەشتپێ(پەل) - Octopus ) ناوە زانستییەکەی (Octopoda)ـیە.
2- گیانەوەرێکی ئاوییە و لە ناوەکەیەوە دیارە ٨ پەلی هەیە، و توانای درووستکردنەوەی پەلەکانی هەیە و هەندێکجار کە بێزار دەبێت پەلەکانی خۆی دەخوات
3- هەموو هەشت پەلەکان وا دادەنرێن کە ژەهریان هەبێت بە هۆی بوونی بەکتریایەک لە لەشیاندا، هەندێکیان ژەهرەکەیان بێ زیانە، بەڵام ژەهری (blue-ringed octopus ) ئەم جۆرە، بە گازێکی زۆر بچووک لەوانەیە کەسەکە تووشی ئیفلیجی بکات لە ماوەیەکی کەمدا، بە شێوەیەک کەسەکە هەستیشی پێ ناکات چونکە گازەکەی بێ ئازارە. لە زەریای هێمن و هندستان ئەم جۆرە زۆرە
4- زۆر زیرەکن لە ڕاوکردنی نێچیرەکانیاندا و توانایان هەیە ڕەنگی تەواوی جەستەیان بگۆڕن لە ماوەی چرکەیەکدا بۆ هەڵخەڵەتاندنی نێچیرەکەیان
5- ژیانێکی خێرا دەژین و بە گەنجی دەمرن، تەمەنی زۆربەیان لە چەند ساڵێکی کەم تێپەڕ ناکات ( بەنزیکەیی ٥ ساڵ) و هەندێکیان ٦ مانگ دەژین.
6- وشەی (octopus) لە (oktopodi)ـیەوە وەرگیراوە، کە وشەیەکی یۆنانییە و مانای (هەشت - پێ) یە
7- سێ دڵیان هەیە
8- هەشتپێ’ـیەکان نۆ مێشکیان هەیە، یەکێکیان ناوەندە مێشکە و لە بنکی هەر پەلێکیدا (لە بەشی سەرەوە) مێشکێک هەیە، ئەمە ئەوە دەردەخات کە هەشتپێ یەکان دەتوانن لە یەک کاتدا چەندین ئیشی جیاواز بکەن بە پەلەکانیان.
9- جیا لەوەی جیا لە هەر ئاژەڵێکی دی زیرەکییەکی تایبەتیان هەیە و دەتوانن سەری قوتوویەک لە دەرەوە و ناوەوەش بە پەلێکیان بکەنەوە
10- بەنزیکەیی ٢٩٦ ملیۆن ساڵە بوونیان هەیە واتە پێش داینەسۆرەکانیش.
11- دایکایەتی و باوکایەتی کردن لە فەرهەنگی هەشتپێ’ـیەکاندا نییە چونکە نێرە هەشتپێ دوای دانانی گەراکان لە لەشی مێیە هەشتپێ’ـیەکەدا دوای چەند مانگێک دەمرێت و دایکی کۆرپەکانیش دوای هەڵهاتنی هێلکەکان دەمرێت کە نزیکەی ٢ بۆ ١٠ مانگ دەخایەنێت و دایکە هەشتپێ لەو ماوەیەدا خواردن ناخوات و تەنها لە بیری پاراستنی هێلکەکانیدایە، لێکدانەوەی تەواو نییە بۆ ئەم بابەتە بەڵکو بابەتەکە بۆ هاوسەنگی ڕاگرتن دەگەڕێندرێتەوە
12- زیاتر لە ٣٠٠ ڕەگەزی جیاوازیان هەیە و یەکێک لەو ڕەگەزانە ٧ پەلی هەیە. بچووکترینیان (Octopus wolfi؛)ـیە و گەورەترینیان (Giant Pacific octopus)ـیە.
13- بەهۆی ڕیشوەکەوانەوە هەناسە دەدەن.ڕەنگی خوێنەکەیان شینباوە
14- گۆشتەکەی بۆ خواردن دەشێت، بە شێوەی کاڵ و کوڵاویش.
15- بەشێوەی کاڵ دەکرێتە سووشی و تاکۆ، پێکهاتەیەکی جیڕیشیان هەیە لە دروستکردنی سالاد بەکاردێت.
16- لە کۆریای باشووریش بە زیندووێتی دەخورێن کە دەوترێت سوودی هەیە بۆ ئاستی شەکر لە خوێندا.
17- بەس تا ڕادەیەک دەبێت وریابن لە خواردنی زیندووەکە، چونکە پیاوێکی ٧١ ساڵان خواردوویەتی کاتێک جووڵەی تێدا بووە ، بووەتە هۆی داخستنی بۆری هەوای و کووشتوویەتی
18- جگە لە مرۆڤ دەبنە خواردنی قرش و دۆلفین و نەهەنگەکان.
29- گیانەوەرێکی کۆمەڵایەتی نین حەزیان بە تەنهاییە.
20- بەهۆی پەلەکانیانەوە هەم هەستی بەرکەوتن هەست دەکەن هەم دەتوانن بۆنیش بکەن.
21- خەڵکی دەریای ناوەڕاست و ئەو ناوچانە، هەشتپێ’یان بە گیانەوەرێک داناوە کە دەبێت ڕێزی بگیرێت و بپەرسترێت و لە زۆربەی میثۆڵۆجی و ئەفسانەکاندا بە دڕندەی دەریا وەسف کراوە.


سەرچاوەکان



1961 بینین