کلۆڕۆفیل چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-04-01:05:00 - کۆدی بابەت: 2918
کلۆڕۆفیل چییە؟

ناوه‌ڕۆك

کلۆرۆفیل

چی ڕووەکەکان لە زیندەوەرە زیندووەکان جیا دەکاتەوە؟

وەڵامەکەی بەوە دەبێت کە ڕووەکەکان سەوزن لەگەڵ ئەوەی هەندێک (استپناو) دا بەڵام سەوزی یاسایەکی بنەڕەتییە بۆ ڕووەکەکان.
سەوزی یان سەوز بوونی ڕووەکەکان گرنگترین شتە لە جیهاندا، لەبەر ئەوەی ڕەنگی سەوز (کلۆرۆفیل) لە ڕوەکدا، دەتوانێت مەواد لە  زەوی و هەواوە وەرگرێت و خۆراکی لێ دروست بکات.
ئەگەر ڕووەکەکان ئەو کردارەیان نەبوایە، ئەوا هیچ مرۆڤ و گیانلەبەرێک نەیدەتوانی بژیێت. چونکە هیچ خۆراکێکیان دەست نەدەکەوت. تەنانەت زیندەوەرە گۆشت خۆرەکانیش، لەسەر ئەو زیندەوەرانە دەژین، کە ڕووەک خۆرن.
ئەگەر بە دواداچوونی هەر خۆراکێک بکەین و بیگەڕێنینەوە بۆ بنچینەی خۆی دەبینین لە دروست کراوی ڕووەکە.
بەم جۆرە دەبینین کلۆرۆفیل موعجیزەیەکە. کە ڕووەکەکان لێیەوە دەتوانن خۆراک بە مرۆڤ و گیانلەبەرەکان بدەن. بۆیە زۆر پێویستە بۆ ژیان. کلۆرۆفیل لە خانەکانی گەڵادا هەیە، وەکو چۆن لە قەد و گوڵەکانیشدا هەیە. بە یارمەتی کلۆرۆفیل ڕیشاڵەکانی ڕووەک دەتوانن وزە ەل تیشکی خۆرەوە بمژن و بەکاری بێنن بۆ گۆڕینی مەوادی کیمیاوی نا ئەندامی بۆ مەوادی کیمیاوی ئەندامی یان (ژیان بە بەرخستن) ئەم کردارەش پێی دەوترێت پێکهاتووی تیشکی.
بەڵام هەندێک ڕووەک هەن، ڕەنگی سەوز (کلۆرۆفیل) یان تێدا نییە، ئەوەی ئەمانە چۆن دەژین؟
ڕووەکی قارچک و، کۆمەڵێک لە ڕووەکە قارچکییەکان، هیچ کلۆرۆفیلێکیان تێدا نییە بۆیە ناتوانن خۆراکی خۆیان دروست بکەن.
لەبەر ئەوە ناچار دەبن بۆ دەست خستن و خۆراکی خۆیان پشت بە ڕووەک و گیانلەبەرانی تر ببەستن. بەم جۆرە ڕووەکانەش دەوترێت (مشەخۆرەکان). کە لەسەر شتی تر دەژین.
بەڵام ئەگەر لەسەر پاشماوەی ڕوەک و گیانلەبەرانی تر خۆراکیان دەست کەوت ئەوا پێیان دەوترێت (گەنیو خۆرەکان).
مرۆڤ دەتوانێت کلۆرۆفیل لە ڕووەکەکان دەربهێنێت و بە زۆر ڕێگا بەکاری بهێنێت. لەوانە، بەکارهێنانی لە کوشتنی جۆرێک بەکتریای دیاری کراودا.


سەرچاوەکان



2945 بینین