ماوەی نێوان زەوی و خۆر بە تەواوی چەندە؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-16-04:00:00 - کۆدی بابەت: 3349
ماوەی نێوان زەوی و خۆر بە تەواوی چەندە؟
پرسگەی زانستەکانی زەوی

زەوی بە نسبەتی خۆرەوە دەگۆڕێت لەکاتی سوڕانی زەوی بە دەوری خۆردا.

ئایا دەزانن بۆچی دنیا لە هاویندا گەرمە و لە زستاندا ساردە؟

هۆیەکەی ئەوەیە شوێنی میحوەری زەوی بە نسبەتی خۆرەوە دەگۆڕێت لەکاتی سوڕانی زەوی بە دەوری خۆردا. ئەو گۆڕانە زۆر کەمە ئەگەر بەراوردی بکەین لەگەڵ ئەو نێوانە زۆرەی نێوان خۆر و زەوی بەسە بۆ گەرم کردنی کەش لە هاویندا و سارد کردنی لە زستاندا، دەتوانن تەسەوری کەن ژیان چۆن دەبوو ئەگەر ماوەی نێوان خۆر و زەوی زۆر خێرا بگۆڕدرایە؟ ئەگەر زیاد لە پێویست لە خۆر دوور بکەوینەوە دونیا زۆر سارد دەبێت و ژیان لەسەری موستەحیل دەبێت. ئەگەر زیاد لە پێویستیش لێی نزیک ببینەوە ئەوە گەرماکەی دەمانسوتێنێت. لەبەر ئەوە ماوەی نێوان زەوی و خۆر تا ئەندازەیەکی زۆر عەینی ماوەکە بە ژمارە دەکاتە ٩٦ ملیۆن میل. بەڵام مەودای هەسارەکانی دەوری خۆر بە تەواوی بازنەیی نییە. هەروەها ماوەی نێوان خۆر و زۆر لە هەسارەکانی تر لە ماوەی ساڵەکەدا گۆڕانی بەسەردا دێت، بۆ نمونە مەودای پلۆتۆ بە دەوری خۆردا لە نێوان هەسارەکانی تردا کەمتر سوڕاوترە. ماوەی نێوان ڤینۆس و خۆر لە نێوان ٦٧ و ٦٨ ملیۆن میلدایە، بەڵام مەریخ گەشتەکەی بە دەوری خۆردا ٦٨٧ ڕۆژ دەخایەنێت، لە ماوەی ئەو گەشتەدا ماوەی نێوانی خۆر دەگۆڕێت، بەڵام بە مامناوەندی دەگاتە نزیکەی (١٤١٧٠٠٠٠٠) میل موشتەری نموونەی ئەو هەسارانەیە کە نێوانی لەگەڵ خۆردا زۆر دەگۆڕێت.


سەرچاوەکان



1835 بینین