فیدیە و کەفارەتی ڕۆژوو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-26-23:41:00 - کۆدی بابەت: 3757
فیدیە و کەفارەتی ڕۆژوو

ناوه‌ڕۆك

(فدیة) و (کفارة)

هەر کەسێک جیماع بکا لە ڕۆژانی مانگی ڕەمەزاندا، بەو مەرجەی بەڕۆژوو بێ بە قەسدی، بەو مەرجەی سەری ئامێری خۆی بخاتە ناو کونی پێشەوە، یان پشتەوە، واجبە ئەو ڕۆژووە قەزا بکاتەوە و هەم واجبە کەففارەتیش بدات بەو شێوەیەی داهاتوو.
١- ئەم کەففارەتە لەسەر پیاوەکە واجبە و لەسەر ئافرەتەکە واجب نییە، بەڵام ئەبێ ئافرەتەکەش ڕۆژووەکە قەزا بکاتەوە.
٢- هەر کەسێک نەزانێ جیماع کردن حەرامە، چونکە لە زانایانی ئاینی دوور بوو، یان تازە موسوڵمان بوو، یان لە بیری بچێ کە بەڕۆژووە و جیماع بکات، کەففارەتی لەسەر نییە.
٣- جگە لە مانگی ڕەمەزان، لە هیچ مانگێکی تردا کەففارەت واجب نابێ بە جیماعکردن، تەنها ڕۆژووەکە بەتاڵ ئەبێ.
٤- هەروەها ئەو کەسەی بەڕۆژوو نییە لە مانگی ڕەمەزاندا، یان پێش جیماعکردن ڕۆژووەکەی بە شتێکی تر شکاندبوو، ئەویش کەففارەتی لەسەر نییە.

كەفارەت چۆنە؟

کەففارەتی جیماعی مانگی رەمەزان بەم شێوەیە:

یەکەم: ئەگەر دەست بکەوێ ئەبێ کۆیلەیەکی موسوڵمان ئازاد بکات.

دووەم: ئەگەر توانای نەبوو دوو مانگ بەسەر یەکەوە بەڕۆژوو ببێ، لەبەر پیری، یان لەبەر نەخۆشییەکی بەردەوام، ئەو کاتە ئەبێ خواردن بداتە شەست هەژار و گەدا، هەر هەژارێک، یان هەر گەدایەک، مستێک دانەوێڵەی بداتێ (عن أبی هریرة رضي الله عنه: جَاءَ رَجُلٌ إلى النبيِّ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ فَقَالَ: وقَعْتُ علَى امْرَأَتي في رَمَضَانَ، قَالَ ﷺ: هل تجد ما تُعْتِقُ رَقَبَةً؟ قَالَ: لَا. قَالَ: فَهلْ تَسْتَطِيعُ أنْ تَصُومَ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ؟ قَالَ: لَا. قَالَ: فَهلْ تَسْتَطِيعُ أنْ تُطْعِمَ سِتِّينَ مِسْكِينًا؟ قَالَ: لَا. قَالَ: ثم جَلَسَ، فَأُتِيَ النبيُّ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ بعَرَقٍ فيه تَمْرٌ قَالَ: تَصَدَّقْ بهذا... ) رواه الشیخان، پیاوك هاتە لای پێغەمبەر ﷺ و گوتی: جیماعم لەگەڵ ژنی خۆم کردووە لە مانگی ڕەمەزاندا کە بەڕۆژوو بووم. پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ئایا کۆیلەیەکت دەست ئەکەوێ ئازادی بکەیت؟ گوتی: نا. فەرمووی: ئایا ئەتوانی دوو مانگ بەسەر یەکەوە بەڕۆژوو ببی؟ گوتی: نا. فەرمووی: ئایا خواردەمەنیت بەشی شەست هەژار و گەدا دەست ئەکەوێ؟ گوتی: نا. ئینجا پیاوەکە هەر لە خزمەتی پێغەمبەردا ﷺ دانیشت، هەندێک خورمایان بۆ پێغەمبەر ﷺ هێنا، ئەویش دایە پیاوەکە و فەرمووی: ئەوە لەجیاتی کەففارتەکەت بکە بەخێر.
جا ئەو حەدیسە وا ئەگەیەنێ، کەففارەت تا مردن لە ئەستۆی ئەستۆی ئەمێنی و بە نەبوونی لەسەری لا ناچێ.

(ئاگاداری): ئەندازەی کەففارەت لە مەزهەبی ئیمامی (حنفی)ـدا: نیو ساعە -کە ئەکاتە (١٨١٥) گرام، واتە نزیکی دوو کیلۆ- بۆ هەر هەژارێک.

هەروەها لە لای ئیمامی (حنفی) دروستە نرخی ئەو سی ساعە پارە بداتە ئەو شەست گەدا و هەژارانە، هەر یەکێ نرخی نیو ساعی بداتێ.


سەرچاوەکان



1102 بینین