خەڵاتی نۆبڵ چییە؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-02-22:04:00 - کۆدی بابەت: 4085
خەڵاتی نۆبڵ چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ئەلفرێد نۆبڵ

ئەلفرێد نۆبڵ بەوە ناسراوە کە بزنسمان و کیمیائی و ئەندازیار و داهێنەر بووە، ئەلفرێد نۆبڵ لە سوید لە 21-10-1833 لەدایک بووە و لە 10-12-1896 کۆچی دوایی کردووە، ئەلفرێد نۆبڵ توانی 355 داهێنان تۆمار بکات بە ناوی خۆیەوە، لە نیوان ئەو داهێنانانەدا دۆزینەوەی دینامیت بوو، ئەو هەستا بە ئاڕاستەکردنی یەکێک لە کۆمپانیاکانی کە بە شێوەیەکی سەرەکی وەک بەرهەمهێنی ئاسن و کانزاکان کاریان دەکرد بۆ بەرهەمهێنانی چەک و تۆپ بە شێوەیەکی سەرەکی، بەڵام لەبەر ئەو پەشیمانییەی کە هەیبوو لەبارەی داهێنانەکانی لە بواری تەقەمەنییەکان و بوونی بە هۆکار بە وێرانکاری لە کاتی جەنگەکاندا، ئەلفرێد نۆبڵ وازی لە سەروەتەکەی هێنا و تەرخانی کرد بۆ خەڵاتەکانی نۆبڵ، هێشتا هەندێک کۆمپانیا وەک Dynamit Nobel و AkzoNobel هەڵگری ناوی ئەو زانایەیە، لەم بڵاوکراوەیەدا باسی خەڵاتی نۆبڵ دەکەین.

خەڵاتی نۆبڵ چییە؟

خەڵاتی نۆبڵ بەوە ناسراوە کە خەڵاتێکە ساڵانە پێشکەش دەکرێت لە لایەن زانا ئەلفرێد نۆبڵەوە، ئەم خەڵاتە بە یەکێک لە بەبەهاترین و ''ڕاقیترین'' ئەو خەڵاتانە دادەنرێت کە دەبەخشرێت لە بەرامبەر کارە فیکرییەکان لە جیهاندا، کە نۆبڵ وەسیەتی کردووە بە پێشکەشکردنی پێنج خەڵاتی ساڵانە بۆ ئەو کەسانەی توانیویانە زۆرترین سوود بە مرۆڤایەتی بگەیەنن، نۆبڵ وەسیەتی کردووە ئەم خەڵاتانە لە بوارەکانی کیمیا و ئەدەب و فیزیا و زانستی پزیشکی، هەروەها خەڵاتیکی تایبەت بە ئاشتی، ئەم خەڵاتانە بۆ یەکەمین جار لە 10-12-1901 پێشکەش کران کە ساڵیادی پێنجەمی کۆچی دوایی ئەلفرێد نۆبڵ بوو، هەروەها بانکی سوید هەستا بە پێشکەشکردنی خەڵاتێکی زیادە لە بواری زانستە ئابوورییەکان، کە لە ئاهەنگی ساڵانەی خەڵاتەکانی نۆبڵ ئەم خەڵاتانە پێشکەش کران، ئەم خەڵاتە زیادەیە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 1969 پێشکەش کرا.

خەڵاتی نۆبڵ پێکدێت لە مەدالیایەکی ئاڵتونی و شەهادەیەک کە وتەیەک لەخۆدەگرێت لەگەڵ بڕێک پارە، بڕی پارەکە بەپێی بڕی داهاتی دەزگای نۆبڵ دیاری دەکرێت، دەکرێت هەریەک لەم خەڵاتانە هەڵپەسێردرێن و پێشکەش نەکرێن لە حاڵەتی نەدۆزینەوەی پاڵێوراوێک بۆ خەڵاتکردنی، هەروەها دەکرێت یەک خەڵات چەند جارێک پێشکەش بکرێتەوە بە یەک کەس، وە براوەکان خۆیان خەڵاتەکان وەردەگرن، خەڵاتەکانی نۆبڵ لە بوارەکانی فیزیا و کیمیا و زانستی پزیشکی کەمتر جێگەی مشتومڕ بوون، لە کاتێکدا خەڵاتەکانی تایبەت بە ئەدەب و ئاشتی زیاتر ئەگەری جیاوازی و مشتومڕیان هەبوو، هەروەها خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی زۆرترین جار هەڵپەسێردراوە و خەڵات نەکراوە لە نێوان هەموو خەڵاتەکانی تردا، بەم شێوەیە دەکرێت بڵێین باسی خەڵاتی نۆبڵمان کرد.

دیارترین براوەکان بە خەڵاتی نۆبڵ

دوای باسکردنی خەڵاتی نۆبڵ دیارترین براوەکانی ئەم خەڵاتە دەناسێنین، کە ئەم خەڵاتە پێشکەش دەکرێت بە هەندێک لەو کەسانەی یارمەتیدەر بوون بۆ دەسختستنی سوودێکی زۆر بۆ مرۆڤایەتی لە ڕێگەی پەرەپێدانی زانست و زانستەکان لە ڕێگەی داهێنانەکانیانەوە، لەمانەی خوارەوەدا باس لە دیارترین براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ دەکەین:

  • ئەلبێرت ئاینشتاین:  خەڵاتی نۆبڵی لە بواری فیزیا وەرگرت لە ساڵی 1921ز لە بەرامبەر دۆزینەوەی دیاردەی کارۆڕووناکی.
  • ماری کوری:  ماری کوری دوو خەڵاتی نۆبڵی لە دوو بواری جیاوازدا وەرگرت، یەکیان لە فیزیادا لە بەرامبەر دۆزینەوەی تیشکە چالاکی و ئەوی تریان لە کیمیادا بۆ دۆزینەوەی دوو توخمی ڕادیۆم و پۆڵۆنیۆم، وە لێکۆڵینەوە لە سیفەتەکانیان.
  • ئەلیکساندەر فلیمینگ:  وە ئەلیکسەندەر فلیمینگ خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت لە بواری پزیشکیدا لە ساڵی 1945ز، بۆ دۆزینەوەی پەنسلین و توانای بەکارهێنانی وەک دژە زیندەییەک.
  • هێرمان مۆلەر:  هێرمان مۆلەریش خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت لە بواری پزیشکیدا لە ساڵی 1946ز لە بەرامبەر دۆزینەوەی ئەوەی کە تیشکەکان دەکرێت ببنە هۆی تێکچوون لە خانەکاندا.
  • فێرنەر هایزنبێرگ:  فێرنەر هایزنبێرگ خەڵاتی نۆبڵی لە فیزیادا وەرگرت لە ساڵی 1932ز لە بەرامبەر دۆزینەوەی ''میکانیکی بڕ'' (میکانیکا الکم).


سەرچاوەکان



2449 بینین