تەمەنی هەسارەی زەوی چەندە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-06-00:39:00 - کۆدی بابەت: 4187
تەمەنی هەسارەی زەوی چەندە؟
پرسگەی زانستەکانی زەوی

ئینسكلۆپیدیای زانیاری - تەمەنی زەوی - هەسارە - گەردوون - خوا - تەمەن - پرسیار - ؟

ناوه‌ڕۆك

تەمەنی هەسارەی زەوی

تەمەنی هەسارەی زەوی بە 4.54 ملیار ساڵ مەزەندە دەكرێت، ئەم تەمەنە ورد نییە بۆیە دەكرێت 50 ملیۆن ساڵ زیاتر یان كەمتر بێت، ئەم تەمەنە لە ڕێگەی پشتبەستن بە بەردەكانەوە دیاری كراوە كە بە ڕێگەی تیشكی تەمەنیان دیاری كراوە، كۆنترین بەرد كە دۆزرابێتەوە تەمەنی 4.03 ملیار ساڵ بووە كە لە باكووری ڕؤژئاوای كەندا بووە، هەروەها چەندین ماددەی ئاسنی دۆزراونەتەوە لە ئوستراڵیا كە تەمەنیان نزیكەی 4.3 ملیار ساڵە، هەرچەندە زاناكان بەم ڕێگەیە ڕازی نەبوون بۆ دیاریكردنی تەمەنی زەوی، چونكە بەردەكان دەتوانن بە قۆناغی دووبارە دروستبوونەوەدا بڕۆن.

ڕێگاكانی هەژماركردنی تەمەنی زەوی

ڕێگا سەرەتاییەكان

زانایان لە سەدەكانی پێشوودا چەندین ڕێگای سەرەتاییان بەكارهێناوە بۆ هەژماركردنی تەمەنی زەوی بەڵام هیچكام لەو ڕێگایانە پشتیان پێنابەسترێت، ئەو ڕێگا كۆنانە بریتین لە:

  • هەژماركردنی تەمەنی زەوی لە ڕێگەی پێوانی ئاستی ڕووی دەریا، شایانی باسە ئەم ڕێگەیە پشتی پێنابەسترێت چونكە ئاستی ڕووی دەریا هەمیشە لە گۆڕاندایە
  • هەوڵدان بۆ زانینی ئەو كاتەی كە زەوی و خۆر ماویەتی تا سارد ببنەوە، پاشان پێوانی ئەوكاتەی كە پێویستی بووە بۆ ئەوەی بگات بەو گەرمییەی ئێستای
  • لە ڕێگەی پێوانی سوێرێتی ئاوی دەریاكان
  • پێوانی تەمەنی بەردەكان لەڕێگەی تەمەنی تیشكدان

تەمەنی تیشكدان چییە؟

تەمەنی تیشكدان بریتییە لە پێوانی تەمەنی ماددەكان لە ڕێگەی ژماردنی ماددە تیشكاوەرە تەمەن درێژ و كورتەكان، بۆیە هەژماركردنی تەمەنی هەسارەی زەوی لە ڕێگەی هەژماركردنی ماددە تیشكاوەرە سروشتییەكانەوە دەبێت، هەروەها لە توێژینەوەكاندا دەركەوتووە كە تەمەنی كۆنترین بەردی كۆمەڵەی خۆر بریتییە لە 4.5 ملیار ساڵ.

باشترین ڕێگە بۆ پێوانی تەمەنی هەسارەی زەوی بریتییە لە پێوانەكردنی تەمەنی تیشكدانی نەیزەكی كانیۆن دیابلۆ (Canyon Diablo)، كاتێك زاناكان پارچەكانی نەیزەكەكەیان دەپشكنی لە ڕێگەی ئەو ماددانەی كە لە ناویدا بوو وەك: یۆرانیۆم، بۆیان دەركەوت كە تەمەنی بەردەكە لە دوو ملیار ساڵ زیاترە. هەروەها جیۆلۆجیستەكان چینی ساڵانە (Annual layers)ـیان دۆزیوەتەوە، كە لە ناو بەستەڵەكەكاندا هەیە، پاش پشكنین بۆیاندەركەوتووە كە تەمەنیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدان هەزار ساڵ لەمەوپێش.


سەرچاوەکان



2029 بینین