ناوهڕۆك
پێوانەکردنی ئاڕاستەی با چۆن دەكرێ؟
دەکرێ ئاڕاستەی هەوا دەست نیشان بکرێ بەهۆی بەکارهێنانی قوچەکی با یاخود خولاوەی با. کە بريتیيە لە توورەکەیەك کە لە قوماش پێك هاتووە و شێوەکەی قوچەکیە و هەردوو لاكانی كراوەيە. هەوا لەکونە گەورەكەوە دێتە ژوورەوە بەڵام لە كونە بچووكەكەوە دەچێتە دەرەوە، بۆيە کونە گەورەكە هێمایەکە بۆ ئاڕاستەی بایەکە بەڵام با خولاوەكە وەكو تیراسایەکە و كلكێكی گەورەی چەسپ کراوی هەيە لەسەر ستوونێك، كاتێك با ئەو کلکە پاڵ دەدات ئەوا با خولاوەکە دەسوڕێتەوە، لەسەر ستوونەکە تا تيراساکە نیشاندەر دەبێت بۆ ئاڕاستەی با.
پێوانەکردی خێرایی با
ئەو ئامێرەی کە بەکاردێت بۆ پێوانەکردنی خێرایی با، ناو دەبرێت بە ئەنیمومیتەر Anemometer، پێك دێت لە سێ هەتا تا چوار فنجانی چەسپاو بە ستوونێكەوە بە هۆى تووڵی ئاسنەوە، با پاڵ بە لايە بۆشەکانی فنجانەکانەوە دەنێ و لە دەوری ستوونەکە دەيانخولێنێتەوە، و ئەو خولانەوەیە تەزوویەکی کارەبایی لاواز دروست دەکات و دەکرێ پێوانە بكرێت.
ڕآدار و مانگە دەستکردەکان
ڕادار بە کاردەهێنرێت بۆ دۆزینەوەی شوێنی دابارین و بڕەکەی و جووڵەکەی و دەتوانێت جۆری دابارینەکەش دەست نیشان بكات، و لەوانەشە لە ڕاپۆرتە هەواڵەکانی کەش لە TV دا گوێت لە ناوی ڕاداری دۆبلەر ببێت کە بەکاردێت بۆ بەدواداچوونی دابارینەکان. بەڵام مانگە دەستکردەکانی ڕوانگە کردن و پێشبینی کردنی کەش بەدەوری زەویدا دەخولێنەوە و وێنەکانی سیستەمی کەش بۆ زەوی دەنێرنەوە هەروەكو لە ڕاپۆرتەکانی هەواڵی بارودۆخی کەش لە TVـیەکاندا دەيبينيت، جگە لەمانەش مانگە دەستكردەكان دەتوانن بە دوای گەردەلوول و گێژەلووکە و ڕەشەباکان بکەون و تەنانەت خێرایی بایەكان و پلەی گەرمی و ڕادەی شێ لە چينە جياجیاکانی ئاسماندا بپێون.
نەخشەکانی کەش
لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا دەزگا و وێستگە و تاوەری تايبەت بە کەشناسی هەیە کە زانـيـاريەكـان و هێڵكارییە داتاییەکان شیدەکاتەوە و تەنانەت نەخشە و هێڵكاری و بەرنامەی تەلەفزیۆنی و پەخشی ئاگاداركردنەوەی هاوڵاتیان ئامادە دەکەن ئەوەش بە پشت بەستن بە وێستگە کەشناسیەکانی جیهان، لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا نزیکەی ٩ وێستگەی ڕوانگەی کەش هەن سەرەڕای وێستگەکانی وەزارەتی کشتوکال و ئاودێری.
خوێندنەوەی نەخشەی کەش
ئەو نەخشانەی کەش کە لەسەر شاشەکانی TV دا دەیانبينیت بريتين لەو هێڵانەی کە ناودەبرێن بە ئایزۆبارەکان، نایزۆباریش بريتيە لە و هێڵەی کە خاڵە یەكسانەکانی پەستانی هەوا بە يەک دەگەيەنێت، ئەو ئایزۆبارانەی کە بازنەی داخراو پێك دەهێنن ئەوا ناوچەکانی پەستانی بەرز H و ناوچەكانی پەستانی نزم L دەنوێنن.