ناوهڕۆك
هەنگاوەکانی دروستبوونی ئاڕاستەکان
دروستبوونی ئاڕاستەکان بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێت، بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دروستدەبێت، کە لە بناغەکەیدا بە شێوەیەکی سادە دەست پێدەکات دواتر بەرەو ئاڵۆزی دەڕوات.
قۆناغی ڕامان و هەڵبژاردن
- دەربڕینی زارەکی و ئارەزووی ئامادەبوون.
- ئەنجامدانی تاقیکردنەوە سەبارەت بە بابەتەکە.
قۆناغی هەڵبژاردن و بەراوردکردن و باشتر زانین
- دەربڕینی زارەکی لە هەڵبژاردنی بابەتێک یان لادانێک.
- ئەنجامدانی ڕەفتار، تێیدا لایەنێک بە باشتر دەزانێت لە لایەنەکەی تر.
قۆناغی پشتگیری و بەشداری
- بەشداریکردن لە بارودۆخەکان و پاڵپشتی زارەکی بۆ بابەتەکان.
- بەشداری پراکتیکی کە ڕازیبوون نیشان دەدات.
قۆناغی بانگەوازی کرداری
- پاڵپشتی کارەکە و بانگەوازکردن بۆ بابەتی ئاڕاستە بە شێوەیەکی زارەکی.
- ئەنجامدانی کرداری بانگەواز بۆ بابەتەکە و موژدە بەخشین بە شوێنکەوتوان.
قۆناغی قوربانیدان
- ئامادەی دەربڕین بۆ خۆ قوربانیکردن بە کردەوە و زارەکی.
- خۆ بەخشین وەک قوربانی بۆ ئەنجامدانی کارێک و لەپێناو شتێکی تر.
سەرچاوەکان
767 بینین