گرنگترین شوێنەکانی مزگەوتی ئەقسا

گرنگترین شوێنەکانی مزگەوتی ئەقسا

له‌لایه‌ن: محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-11-14:48:00 - کۆدی بابەت: 4388
گرنگترین شوێنەکانی مزگەوتی ئەقسا

ناوه‌ڕۆك

شوێنەوارە پیرۆزەكانی ئیسلام

شوێنەوارە پیرۆزەكانی ئیسلام بەشێكە لە بیروباوەڕ و مێژوو و كلتووری موسوڵمانەكان، كە ئەو شوێنانەن لەلایەن دینەوە پاكی و پیرۆزی سەلمێنراوە، وەك مزگەوتەكان، گرنگترین شوێنەوارە پیرۆزەكان بریتییە لە: (مسجد الحرام، مسجد النبوي، مسجد الأقصى)، هەروەها پێغەمبەر (د.خ) لەسەر پیرۆزی ئەم شوێنانە فەرموویەتی: " لا تُشَدُّ الرِّحالُ إلَّا إلى ثلاثةِ مساجدٍ: المسجدُ الحرامُ، و مسجدي هذا، والمسجدُ الأقصى"، ئەم شوێنەوارانە پیرۆزن و پێویستە لەسەر موسوڵمانان پارێزگاری لێبكەن، لێرەدا باسی گرنگترین شوێنە دیارەكانی مزگەوتی الأقصى (المسجد الأقصى) دەكەین.

مزگەوتی الأقصى (المسجد الأقصى)

هۆكاری ناونانی بەو ناوەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە، خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: { سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِّنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آَيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ}، لەم ئایەتە پیرۆزەدا گرنگی و پیرۆزی مزگەوتی الأقصى دەردەكەوێت، هەروەها پێغەمبەری خودا (د.خ) بەشێكی (الإسراء والمعراج)ـی لێرەدا ئەنجامدا و سێهەمین مزگەوتی جیهانە كە گەشتیاران سەردانی دەكەن و یەكەمین قیبلەی موسوڵمانان بووە.

دەربارەی دروستكردنی مزگەوتی الأقصى (المسجد الأقصى) چەندین گێڕانەوەی جیاواز هەیە كە دیارترینیان ئەمەیە:

لە فەرمودەیەكدا هاتووە كە مزگەوتی الأقصى دووەمین مزگەوتە كە دروستكراوە، كە (أبى ذر الغفارى) (ڕ.خ) دەیگێڕێتەوە كە لە پێغەمبەر (د.خ) ـی پرسیوە: قلت يا رسول الله أى مسجد وضع فى الأرض أولا؟ قال: "المسجد الحرام"، قال: قلت ثم أى؟ قال: "المسجد الأقصى"، قلت: كم كان بينهما؟ قال: "أربعون سنة، ثم أينما أدركتك الصلاة فصله، فإن الفضل فيه"، (رواه البخارى). واتە : وتم ئەی پێغەمبەری خوا چ مزگەوتێك یەكەمجار دروستكراوە؟ فەرمووی : مزگەوتی حەرام (كەعبە)، وتم : ئەی دواتر؟، فەرمووی : "مزگەوتی ئەقسا"، وتم چەند لە نێوانیان هەبوو؟ فەرمووی : چل ساڵ.

پیرۆزییەكانی

خودای گەورە چەندین پیرۆزی پێ بەخشیوە كە بریتین لە:

یەك نوێژ تێیدا بەرامبەرە بە پێنج سەد نوێژ: پێغەمبەر (د.خ) دەفەرموێت: " صلاةٌ في المسجدِ الحرامِ مائةُ ألفِ صلاةٍ، و صلاةٌ في مسجدِي ألفُ صلاةٍ، و في بيتِ المقدسِ خمسمائةِ صلاةٍ".

دەجال ناتوانێت بڕواتە ناوی: لە حەدیسی (جنادة) هاتووە، كە دەڵێت: "أتَينا رجلًا من أصحابِ النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم ذاتَ يومٍ فقال أنذَرتُكمُ المَسيحَ أنذَرتُكمُ المَسيحَ إنه رجلٌ ممسوحٌ قال أظنُّه أنه قال اليُسرى يَمكُثُ في الأرضِ أربعينَ صباحًا معَه جبالُ خبزٍ وأنهارُ ماءٍ يَبلُغُ سُلطانُه كلَّ مَنهَلٍ لا يأتي أربعةَ مساجدَ المسجدَ الحرامَ والمسجدَ الأقصى ومسجدَ الطُّورِ ومسجدَ الرسولِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم غيرَ أن ما كان من ذلك فاعلَموا أنَّ اللهَ ليس بأعوَرَ قالها ثلاثًا"

گرنگترین شوێنە دیارەكانی مزگەوتی الأقصى (المسجد الأقصى)

زۆربەی كەسەكان مزگەوتی الأقصى بە قیبلە دەزانن، هەروەها هەر شوێنێكی گرنگ هەبووبێت سەر بە ئەم مزگەوتە دانراوە، چونكە قەبارەكەی نزیكەی 144 دۆنم دەبێت، لێرەدا باسی گرنگترین شوێنەوارەكانی دەكەین:

الجامع القبلي: دەكەوێتە بەشی باشووری مزگەوتی الأقصى، كە جێنشینی ئومەوییەكان عەبدول مەلیكی كوڕی مەروان دەستی كرد بە دروستكردنی و كوڕەكەی كە ناوی وەلیدە دروستكردنەكەی تەواوكرد، ئێرە شوێنی سەرەكی وتاربێژ و ئیمامە لە نوێژی پێنج فەرزەكە و نوێژی هەینیدا.

گومبەتی بەردی (قبة الصخرة): یەكێكە لە كۆنترین شوێنەوارە ئەندازیارییەكانی ئیسلام، ئەم بەردە زێڕینە ئەو بەردەیە كە پێغەمبەر (د.خ) لێیەوە بەرز بوویەوە بۆ ئاسمان، ئەم بەردە بەرزترین خاڵی (مزگەوتی الأقصى)ـیە.

شوێنی نوێژی (مرواني): ئەم شوێنە تایبەت بە فێربوونی فیقهی ئیسلام دروستكراوە، هەروەها بەبۆنەی (عەبدول مەلیكی كوڕی مەروان)ـەوە ناونراوە.

دیواری درەوشاوە (حائط البراق): دەكەوێتە بەشی باشووری ڕۆژئاوای دیواری مزگەوتەكە، هەروەها یەهوودییەكان پێیدەڵێن دیواری گریاو (ئەو دیوارەی كە دەگری)، چونكە بەشێكە لە هەیكەلی پێغەمبەر سولەیمان.

گومبەتی زنجیرەیی (قبة السلسلة): دەكەوێتە ناوڕاستی مزگەوتەكەوە، كە لەسەردەمی ئومەوییەكانەوە دروستكراوە، بینایەكی بچووكە و دیوارەكانی كراوەن و لە 10 پایە پێكدێت.

دەرگاكانی مزگەوتی الأقصى: دەرگاكانی مزگەوتەكە دەكەوێتە بەشی باكوور و ڕۆژئاواوە، ژمارەی دەگاكانی مزگەوتی الأقصى 15 دەرگایە، كە هەمیشە 10 دەرگا كراوەیە و 5 دەرگا داخراوە.


سەرچاوەکان

285 بینین