ململانێی دەروونی و جۆرەکانی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-12-02:42:00 - کۆدی بابەت: 4428
ململانێی دەروونی و جۆرەکانی

ناوه‌ڕۆك

ململانێی دەروونی

مەبەست لە ململانێی دەروونی ئەو حاڵەتەیە کاتێک مرۆڤ دەکەوێتە نیوان دوو پاڵنەر یان دوو پێداویست یان دوو گرفت، ناتوانێت بە ئاسایی بڕیاربدات و یەکێکیان هەڵبژێرێت، تا ئەو کاتەی یەکێکیان هەڵدەبژێرێت و بڕیاری خۆی دەدات مرۆڤەکە تووشی ململانێی دەروونی و لە بارێکی دەروونی ئاڵۆز دەبێت.

 جۆرەکانی ململانێی دەروونی

چوونەپێش - چوونەپێش (إقدام - إقدام)

کاتێک مرۆڤ دوو پێداویستی یان دوو پاڵنەری خۆشی دەبێت و گرنگیان وەک یەکن و ناتوانێت بڕیاربدات کامیان هەڵبژێرێت بۆ نمونە (کڕینی ئۆتۆمبێل یان سەفەر بۆ دەرەوەی وڵات) کاتێک بڕیار دەدات و یەکێکیان هەڵدەبژێرێت، هەستێکی وای لا دروستدەبێت کەوا لایەنەکەی تر باشتربوو بۆ هەڵبژاردن.

پاشەکشە - پاشەکشە (إحجام - إحجام)

ئەم ململانێیە دروستدەبێت کاتێک مرۆڤ دەکەوێتە نێوان هێز یان دوو پێداویستی، هەردووکیان دەبنە مایەی ناخۆشی، هەڵبژاردنی هەر یەکێکیان دەبێتە مایەی ئازار بۆ کەسەکە، بۆ نمونە (دانی پارە لەسەر سەرپێچیەک یان زیندانیکردن) چارەسەرکردنی ئەم جۆرە ململانێیە ئاسانترە لە جۆری یەکەم.

چوونەپێش - پاشەکشە (إقدام - إحجام)

هەندێک جار مرۆڤ دەکەوێتە نێوان دوو هێز، یەکێکیان ئێستا بە ئازارە، بەڵام داهاتووی گرنگ و بەسوودە و دووەمیان ئێستا خۆشە بەڵام لە دواییدا دەبێتە مایەی ئازار، بۆ نمونە (قوتابیەک بەیانی تاقیکردنەوەی هەبێت بەڵام لە هەمان کاتدا فیلمێک یان یاری تۆپی پێ نمایش بکرێت لە تەلەفزیۆن و ئەویش حەز بە سەیرکردنی بکات).


سەرچاوەکان



1993 بینین