خواردنەکانی کەشی گەرم و تەڕ چین؟

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-18-05:08:00 - کۆدی بابەت: 4614
خواردنەکانی کەشی گەرم و تەڕ چین؟

ناوه‌ڕۆك

ئەو کەسانەی گونجاون بۆ مەزاجی گەرم و تەڕ

خواردنی جۆرەها میوە و سەوزە و خواردنی گۆشتە دەریاییەکان، بەیانیان ڕۆشتن بەپێ (١٥-٣٠) خولەک یان ڕاکردن، (٦-٧) کاتژمێر خەوتن شەوانە بەسە وە نابێت کەمتر لە ٣ کاتژمێر و زیاتر لە ٨ کاتژمێر بخەوێت بۆ هەموو کەس پێویستە شەو زوو بخەوێت بەیانی زوو هەستێت، بەڵام بۆ ئەوانەی مەزاجین زیاتر پێویستە کەوا ئەوە پەیڕەو بکات، نیوەڕوان کاتژمێرێک دوای نان بۆ ٣٠ خولەک خەوتن لە هاویندا باشە، خواردنە ڕیشاڵیەکان زیاتر بخۆی تا مەزاجت نەرم بێت، کەڵەشاخ ساڵی (٢-٣) جار زۆر باشە بەڵام لە بەهار و هاویندا، لە هەوای گەرم و شێدار خۆت بپارێزە، خواردنی کەم باشە بۆ گەرم و تەڕ مەزاج.

هەندێک پارێز بۆ مەزاجی گەرم و تەڕ

زۆر خۆری و زیاد بەکاهێنانی کەرەستەی توون و هەرچی سوێر بێت و گۆشتی زۆر و خواردنە نیشاستەییەکان و خواردنی چەور و هێلکە و خورما کشمیش و عەنبە و بادەم و فستەق و مۆز و بندوق و هەنجیر و ترێ و سیر و باینجان گۆشت مەڕ و بەرخ و قەل و مراوی و هێلکە مراوی و جەرگ، وە باشترە لە خواردن و خواردنەوەی مەزاج گەرم و تەڕ پارێز بکەی ئەگەر زەروور بووی چاکسازەکەی لەگەڵ بخۆیت و بە کەمی بخۆیت.

خواردنە بەسوودەکان بۆ مەزاجی گەرم و تەڕ

خواردن و خواردنەوە سارد و وشکەکان بۆ ئەم مەزاجە باشن بە ڕێژەی گونجاو خواردنەوەی ئاوی فێنک بە چەند دڵۆپ ئاوی لیمۆی تازە، ئاوی زرشک، کاهو، خەیار، میوە بەتایبەت سێو بە توێکڵەوە، هەنار، نارەنج، پرتەقاڵ، هەرمێ، تەمرهیند، لیمۆی شیرین، سنجو، هەڵوژە ڕەشە، سووپ و ئاشی جۆ، نانی جۆ، لیمۆی ترش، زەڵاتەی وەرزی بە ڕۆنی زەیتوون، دانەوێڵە، جۆ دووسەر و ماش و نیسک و دەنکە نەرمکەرەوەکان وەک خاکشیر، خواردنی خاو و میوە و سەوزەکان و جۆرەها تووی تازە بە تایبەت شاتوو و کولەکە و ئاڵوباڵو و هەنگوین بە کەمی باشە.

کەسێک ئەو جۆرە مەزاجەی هەبێت ئەگەر لەسەر ئەو بەرنامەیەی دانراوە خواردنی ڕێک نەخات ئەو نەخۆشیانەی لێ دەردەکەون، ژانەسەر، خەوی زۆر و خەواڵویی و ماندوویی بێ هۆ و قەڵەوی و دڵەکوتە و میزی خوێناوی.


سەرچاوەکان

51 بینین