ناوهڕۆك
ڕاماڵین بەھۆی باوە
با، ماددەكان بەڕێگەی جیاواز دەجووڵێنێتەوە لەو ناوچانەی كە با تیایدا بەھێزە، مادەكان بە ڕێگەی بازدان دەجووڵێن.
بازدان Salfation بریتییە لە جووڵەی دەنكۆڵەكانی لم بە باز و گەڕانەوە بەو ئاڕاستەیەی كە باكە لێوەی دێت.
با وا لە دەنكۆڵەكان دەكات باز بدەن و بگەڕێنەوە، كاتێك دەنكۆڵە لمییە جووڵاوەكان بەریەك دەكەون ھەندێكیان بەرز دەبنەوە لە ھەوادا و لە پێشەوە دەكەوێتەوە و دەكێشێت بە دەنكۆڵەكانی تردا، ئەم پیادا كێشانانە وا دەكات دەنكۆڵەكانی تر خل ببنەوە و باز بدەن بۆ پێشەوە.
لێكردنەوە
كرداری لێكردنەوەی نیشتووە وردەكان بەھۆی با بە لێكردنەوە Deflation ناو دەبرێت لەكاتی كرداری لێكردنەوەدا، با چینی سەرەوە لە نیشتووە وردەكان یان خاك ھەڵدەگرێت و وردەبەردی قورس كە باكە ناتوانێت ھەڵیان بگرێت بەجێدەمێنێت، بەمەش بیابانی چەوی دروست دەبێت، ئەمەش ڕوویەكە لە چەو و وردەبەردی شكاو پێكدێت.
كڕاندن
كرداری ھەڵكۆڵین و داخورانی تاوێرەكان بەھۆی دەنكۆڵەكانی ترەوە یان وردە بەرد یان لمەوە بە كڕاندن Abrasion ناودەبرێت، بەگشتی كڕاندن لەو ناوچانەدا ڕوودەدات كە بای بەھێز و لمی تیادایە.