ناوهڕۆك
كاریگەری كێشكردن لەسەر ڕاماڵین و نیشتن چییە؟
ئایا دەزانیت ھەندێك لە شاخەكان لە كاتی ڕابردوودا زۆر بەرزتر بوون لەوەی كە ئێستا دیارن؟ ھۆی ئەوە چییە كە ئێستا بەرزییان كەمترە؟
كێشكردن كاریگەری لەسەر گشت تەنەكانی سەر زەوی ھەیە.
تۆ ناتوانیت ھێزی كێشكردن ببینیت، كە لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ھۆكارێكی ڕاماڵین و نیشتنە.
كێشكردن تەنھا كار لەسەر جووڵی ئاو سەھۆڵ ناكات بەڵكو دەبێتە ھۆی جووڵەی تاوێرەكان و خاكیش بە ئاڕاستەی خوارەوەی لێژییەكان.
خزانی بارستایی Mass movement بریتییە لە جووڵەی ھەر ماددەیەك وەك تاوێرەكان و خاك و سەھۆڵ بەرەو خوارەوەی لێژییەكان.
ئیتر خزان بە ھێواشی یان خێرا بێت، ئەوا ڕۆڵێكی سەرەكی لە دروستكردنی ڕووی زەویدا ھەیە.
گۆشەی جێگیریی
ئەگەر لمی وشك كەڵەكە بوو ئەوا دەجوڵێت بەرەو خوارەوەی لێژییەكە تا لێژییەكە جێگیر دەبێت.
گۆشەی جێگیری بریتییە لە گەورەترین گۆشەی لێژی، كە تیایدا ئیتر خزانی مەوادی پێكەوە نەلكاو بەرەو خوارەوە دەوەستێت.
بۆ ھەر مادەیەكی سەر ڕووی زەوی گۆشەیەكی جێگیری تایبەت ھەیە، ڕەفتار و سیفەتەكانی مەواد وەك قەبارە و كێش و شێوە و ئاستی شێ، ئەو گۆشەیە دیاری دەكەن كە تیایدا مەواد كەی دەجوڵێت بۆ خوارەوە.
خزانی بارستەیی خێرا
خزان و داڕمانە گەورەكان كە زۆر تێكدەرن بە خێرایی و كتوپڕ ڕوو دەدەن، خزانی بارستەیی خێرا لەوانەیە زۆر ترسناك بێت، و لەوانەیە ھەر شتێك لە ڕێگا دابێت تێكبشكێنێت.
كەوتنە خوارەوەی تاوێریی
لەوانەیە كاتێك بە ئۆتۆمبێل گەشتێك بە ڕێگایەكی شاخاویدا دەكەیت، ھەندێك ڕێنمایی ببینیت كە ئاگاداریی ئەوە دەكات كەوتنە خوارەوەی تاوێر ھەیە.
كەوتنە خوارەوەی تاوێر Rock fall كاتێك ڕوودەدات كە تاوێرە پێكەوە نەبەستراوەكان لێژاییەكی زۆر داڕمێن.
تاوێری پێكەوە نەبەستراو و دەركەوتوو لەسەر ڕێگاكە دەكرێت بە كاری كیشكردن بكەوێتە خوارەوە.
دەكرێت قەبارەی ئەو تاوێرانەی كە تووشی كەوتنە خوارەوەی تاوێری دەبن لە لمی دەنكۆڵە ورد وەتا زلەبەردی گەورە بێت.
خزانی زەوی
خزانی زەوی جۆرێكی ترە لە خزانەكانی بارستەیی خێرا.
خزانی زەوی Landslide جووڵەیەكی خێرا و كتوپڕی بڕێكی گەورە لە مەوادە بۆ بنی لێژاییەكە.
ھەرچی خزانی بارستەیی بڵاوترین جۆری خزانەكانی زەوییە.
خزانی بارستەیی كەوانەیی كاتێك ڕوودەدات كە بارستەیەك لە مەواد لەسەر ڕوویەكی كەوانەیی بەرەو خوارەوە جووڵە دەكات، بارانی بەخوڕ و بڕینی دارەكان و دروست كردنی خانوو لەسەر لاپاڵە نا جێگیرەكان و بومەلەرزەكان دەبنە زیاد كردنی ئەگەری ڕوودانی خزانی زەوی.