قۆناغەکانی گەشەی ڕووبار

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-19-16:19:00 - کۆدی بابەت: 4648
قۆناغەکانی گەشەی ڕووبار

ناوه‌ڕۆك

قۆناغە‌كانی گە‌شە‌ی ڕووبار چین؟

لە‌ كۆندا وا بڕوا دە‌كرا ڕوبارە‌كان بە‌ھە‌مان ڕێگە‌ و بە‌ ھە‌مان ڕێژە‌ ڕادە‌ماڵران بە‌ڵام زاناكان لە‌م ڕۆژانە‌دا نموونە‌یە‌كی جیاواز باس دە‌كە‌ن كە‌ پشت دە‌بە‌ستێت بە‌ ھۆكارە‌كانی گە‌شە‌كردنی ڕووبار، كاتێك یە‌كێك لە‌ ڕووبارە‌كان بە‌ خێرایی گە‌شە ‌دە‌كات بە‌ بە‌راورد لە‌گە‌ڵ یە‌كێكی تردا.
گە‌شە‌كردنی ڕووبارە‌كان بە‌ ھۆكاری زۆر كاریگە‌ر دە‌بێت لە‌وانە‌ كە‌ش و تێكڕای لێژی و ئە‌و نیشتە‌نیانە‌ی كە‌ ھە‌ڵدە‌گیرێت، قۆناغە‌كانی گە‌شە‌ی ڕووبار دابە‌ش دە‌كرێت بۆ:

ڕووبارە‌ گە‌نجە‌كان

ڕووباری گە‌نج یان لاو، جۆگە‌كە‌ی زیاتر قوڵ دە‌كات وە‌ك لە‌وە‌ی پانی بكات، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ كە‌ جۆگە‌كە‌ تە‌سك و ڕێك دە‌بێت و ژمارە‌یە‌كی زۆر لە‌ تاقیگە‌ی تیادایە‌، ڕووبارە‌ گە‌نجە‌كان لقیان زۆر كە‌مە‌.

ڕووبارە‌ پێگە‌یشتووە‌كان

ڕووبارە‌ پێگە‌یشتووە‌كان جۆگە‌كە‌ی ڕادە‌ماڵێت و وادە‌كات كە‌ جۆگە‌كە‌ پانتر بێت وە‌ك ئە‌وە‌ی قوڵ بێت.
تێكڕای لێژی ڕووبارێكی پێگە‌یشتوو كە‌مترە‌ وە‌ك لە‌ لێژی ڕووبارێكی گە‌نج، ڕووبارێكی پێگە‌یشتوو لقە‌كانی زۆرن، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی ڕووباری پێگە‌یشتوو بڕی ئاوی تێپە‌ڕیو زۆرە‌، بۆیە‌ تێپە‌ڕینی ئاو زیاترە‌ بە‌ بە‌راورد لە‌گە‌ڵ ڕوبارێكی گە‌نج.

ڕووبارە‌ پیرە‌كان

ڕووباری پیر بە‌وە‌ دە‌ناسرێت كە‌ تێكڕایی لێژییە‌كە‌ی كە‌مە‌ و توانای ڕاماڵینی لاوازە‌، ڕووباری پیر لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی كە‌ جۆگە‌كە‌ی فراوان و قووڵ بكات، نیشتنیە‌كانی لە‌ خاك و بە‌رد دە‌نیشێت.
ئە‌و ڕووبارە‌ پیرانە‌ بە‌وە‌ دە‌ناسرێن كە‌ دە‌شتە‌ لافاو كردە‌كانی پان و تە‌ختە‌ و ھە‌روە‌ھا پێچە‌كانی زۆرە‌.
ڕووباری پیر لقی كە‌متر ھە‌یە‌ بە‌ بە‌راورد لە‌گە‌ڵ ڕووباری پێگە‌یشتوو، چونكە‌ لقە‌ بچووكە‌كان یە‌كدە‌گرن پێكە‌وە‌.

ڕووبارە‌ تازە‌بووە‌وە‌كان

ڕووبارە‌ تازە‌بووە‌وە‌كان لە‌و ناوچانەدا دروست دە‌بن كە‌ چالاكانی تە‌كتۆنی تیایدا ھە‌یە‌.
كاتێك زە‌وی بە‌رز دە‌بێتە‌وە‌ تێكڕای لێژی ڕووبارە‌كە‌ زیاد دە‌كات و بە‌ خێراییە‌كی زیاتریش دە‌ڕوات، بە‌رز بوونە‌وە‌ی تێكڕای لێژی ڕووبارە‌ تازە‌بووە‌وە‌كە‌ وا دە‌كات ڕووبارە‌كە‌ دۆڵە‌كە‌ی زیاتر قووڵ بكات.
لە‌زۆربە‌ی كاتدا لە‌م لاو لای دۆڵی ڕووبارە‌كە‌وە‌ وە‌ك ئە‌نجامی تازە‌ بوونە‌وە‌ی ڕووبارە‌كە‌، پێكھاتوویە‌ك بە‌شێوە‌ی پلیكانە‌ دروست دە‌بێت كە‌ بە‌ شێوە پلیكانە‌كان دە‌ناسرێن.


سەرچاوەکان



1349 بینین