شێلم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-20-15:49:00 - کۆدی بابەت: 4689
شێلم

ناوه‌ڕۆك

بەشی بەکارهاتووی

بەرەکەی و گەڵاکەی.

سوود و بەکارهێنانەکانی

بەرەکەی

١- میزکردن و توانەوەی بەردی گورچیلە.
٢- چالاکی جگەر زیاد دەکات و بەرگری لە زەردویی دەکات.
٣- ئازاری پشت و حەوز.
٤- بۆ چاوکزی باشە چونکە ڤیتامین (ئەی) زۆر تیایە.
٥- پاککردنەوەی سییەکان لە بەڵغەم کاتی هەوکردنی.
٦- چالاکی سوڕی خوێن زیاد دەکات لە گورچیلە و ترشی یوریکیش دەردەهاوێژێت.
٧- چالاکی جنسی زیاد دەکات.

گیراوەکەی

بۆ بەهێزکردنی پێست و جوان کردنی بەکاردێت.

ڕۆنەکەی

بۆ چالاکی لەش و چاو باشە.

چۆنیەتی بەکارهێنانی

دەکرێتە شۆربا لەگەڵ سەوزەی تر یان گۆشت یان برنج. لای خۆمان بۆ ترشی سوور و تەڕەسازی کوردی بەکاردێت.


سەرچاوەکان



756 بینین