ناوهڕۆك
سەر گێژبوون بەگشتی (Dizziness)
ئەو تێکەڵەیە (بەیبوون + سونبولی جوان + ئەکلیلی کێوی + ناعناع) هەریەکێکیان یەک بەش دوای وردکردن و لێکدان پڕی کەوچکێک لە پەرداخێک ئاوی کوڵاودا دەم دەکرێت و ئێوارە و بەیانیان کوپێک بخۆرەوە، (شا پونگە + تۆوی گژنیژ هەریەکەی (٣)گرام لەگەڵ (٥) دەنک بیبەری ڕەش)دەم دەکرێت و دوای نان دەخورێتەوە، سێ ژەمە (تۆوی گژنێژ + تۆوی کولەکە + کشمیش) هەریەکەی (١٠) گرام وەک تیکەڵەکەی سەرەوە بەکاردێت.
سەرگێژبوون کە لە بۆن و دووکەڵ و گەرماوە بێت
دەبێت پارێز بکات لە (بۆن و دووکەڵ و گەرما) وە دەبێت خواردنی شلەمەنی و ترشی و سەوزە و میوە بخوات کە لەگەڵ مەزاجی یەک دەگرنەوە، وە هێورکەرەوەکانی مێشک و دڵ بەکاربهێنێت، وە مرەبای بەهێ و ئاملە و گژنیژ بەسوودن.
سەرچاوەکان
1617 بینین