مێژووی دروستکردنی دراوە کاغەزییەکان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-06-09:40:00 - کۆدی بابەت: 5195
مێژووی دروستکردنی دراوە کاغەزییەکان

ناوه‌ڕۆك

دراوە کاغەزییەکان

دراوی کاغەزی دراوی فەرمیی هەر دەوڵەتێکە لە ئێستادا، ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت بۆ مەبەستی پەیوەست بە کاڵا و خزمەتگوزارییەکانەوە، زۆربەی کات چآپکردنی دراوە کاغەزییەکان لە لایەن بانکی ناوەندی (خەزێنە)ـی وڵاتەکەوە ڕێکدەخرێت بۆ پارێزگاریکردنی لە دەرچوونی پارە بەپێی ئەو سیاسەتە داراییەی کە وڵات پەیڕەوی دەکات، هەروەها دراوە کاغەزییەکان هەمیشە پەرەپێدان بە خۆیانەوە دەبینن لەو بەشە نوێیانەی کە دەردەچن لە لایەن دەوڵەتەوە بۆ دانانی هۆکارەکانی سەلامەتی بۆ دراوەکە و سەختکردنی کاری ساختەکاران بۆ دروستکردنی کۆپیی ساختەکراو لە پارەکە.

شوێنەکانی دروستکردنی دراوە کاغەزییەکان

دەوڵەتە گەورەکان هەڵدەستن بە دروسکتردنی پارە کاغەزییەکانیان لە نێو وڵاتەکەی خۆیاندا، وەک ئەمریکا و چین و هیتر، بەڵام زۆربەی کات ئەم وڵاتانە بە وردی شوێنی دروسکتردنی دراوەکان ئاشکرا ناکەن لەبەر هۆکاری ئەمنی، هەندێک دەوڵەتی دیکەش هەن دراوە تایبەتییەکانیان لە دەرەوەی وڵاتەکەی خۆیان چاپ دەکەن یان پشت بە کۆمپانیای تایبەت بە چاپکردنی پارە دەبەستن لەبەر بێ توانایی خۆیان بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە، زۆر وڵات هەن هەڵدەستن بە سپاردنی دروستکردنی پارەکانیان بە کۆمپانیای دەرەوەی وڵات، هەروەها هەریەکە لە سویسرا و شانشینی یەکگرتوو پیشەسازیی چاپکردنی تایبەت بە دراوە کاغەزییەکانیان هەیە کە تێبینیی نوێ بۆ زۆر لە وڵاتان پێشکەش دەکەن، بەڵام بێگومان ڕێژەی دروستکردن و تایبەتمەندی دروستکردنەکان هەر لە ژێر فرمانی بانکی ناوەندیی دەوڵەتی خاوەن دراوەکەیە، بەڵام حاڵەتێکی تایبەت هەیە لە ناوچەی یۆرۆدا، بە جۆرێک هەموو ئەندامانی یەکگرتنەکە (نۆزدە وڵاتەکە) هەموو سیاسەتەکانی دراوی خۆیان و دروستکردنی پارەکەیان داوەتە دەست یەکێتی ئەوروپا لە جێی خۆیاندا، سەرەڕای ئەوەش ئەم دەوڵەتە بەشدارانە دەتوانن ڕای خۆیان هەبێت دەربارەی چۆنییەتی بەڕێوەبردنی ئابووری.

مێژووی دروسکتردنی دراوە کاغەزییەکان

وا دادەنرێت کە یەکەم بەکارهێنانی پارەی کاغەز لە چین بووە لە سەدەی حەوتەمی زایینیدا، مەبەستیان لەم کارە ئاسانکردنی گواستنەوەی پارە کانزاییە قورس و ماندووکەرەکان بووە لە کاتی ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕەکاندا، هەر وەک چۆن لە بانکە نوێکاندا کرداری حەواڵە کردن هەیە، تاکەکان دراوە کانزاییەکانیان تەسلیمی لایەنێکی باوەڕپێکراو دەکرد، پاشان تێبینییەکیان وەردەگرت کە ئاماژەیە بۆ ئەو بڕە پارەیەی کە دایانناوە، لە پاشاندا دەتوانرێت تێبینییەکە بگۆڕدرێتەوە بە دراوەکە لە هەر کاتێک ویسترا، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، دراوە کاغەزییەکان بە دراوی گریمانەیی و تراویلکەیی دادەنرێن، لەبەر ئەوەی هیچ بەهایەکی ڕآستەقینەیان نییە، واتە تەنها ڕێگایەکی پەسەندکراوە بۆ ئاڵوگۆڕ، بەڵام لە پێش ساڵی 1971 دا، ئەم بابەتە بەم شێوەیە نەبوو، چونکە دراوە کاغەزییە ئەمریکییەکان بە بڕێک لە ئاڵتون پشتگیری دەکران بەپێی ئەو بڕەی کە بانکی ئیحتیاتی فیدراڵی داینابوو، لە ئێستادا دۆلاری ئەمریکی جگە لە خودی ئەمریکا دراوی فەرمییە لە چەند وڵاتێکی دەرەوە، وەک پۆرتۆریکۆ و ئیکوادۆر و کۆماری سلڤادۆر و دورگەکانی ڤێرجن، هەروەها دراوی یۆرۆش لە زۆر وڵاتدا بەکار دێت، لە ساڵی 2017ـەوە، نۆزدە وڵات لە کۆی 28وڵاتی بەشدار لە یەکێتی ئەوروپی EU یۆرۆیان وەک دراوێکی فەرمی بەکارهێنا.

دراوی کاغەزی بەکارهێنراوترین هۆکاری ئاڵوگۆڕی بەهایە لە جیهاندا،  بەڵام هەندێک کۆمپانیا پشکی کۆمپانیاکەی خۆیان بەکار دەهێنن بۆ کڕینی کۆمپانیای دیکە یاخود بۆ پاداشترکردنەوەی کارمەندەکانیان، ئەمە زۆر نزیکە لە دراوی کاغەزییەوە، بە جۆرێک دەکرێت ئەم پشکانە لە بازاڕی کراوەدا ئاڵوگۆڕیان پێوە بکرێت.


سەرچاوەکان



1809 بینین