سوودەکانی گەڵای هەنگی دنیا

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-05-13-23:13:00 - کۆدی بابەت: 5315
سوودەکانی گەڵای هەنگی دنیا

ناوه‌ڕۆك

ھە‌نگی دنیا 

درەختی ھە‌نگی دنیا لە‌ خێزانی گوڵدارە‌كانە‌ (Rosaceae)، وە‌ بە‌ یە‌كێك لە‌ درە‌ختە‌ ھە‌میشە‌ سە‌وزە‌كان دادە‌نرێت و بە‌رێكی لێ دە‌ڕوێت كە‌ بۆ خواردن دە‌شێت، كە‌ شوێنی ڕە‌سە‌نی ئە‌م درە‌ختە‌ ڕۆژھە‌ڵاتی ناوە‌ڕاستی چینە، وە‌ پێش ھە‌زارن ساڵ لە‌ ژاپۆن ناسرا، وە هەندێک جۆری باشی گەیشتە‌ ئەوروپا، ئەم ڕووەکە‌ بۆ مە‌بە‌ستی بازرگانی دە‌چێنرێت لە‌ ناوچە‌ نیمچە‌ كە‌مە‌رە‌ییە‌كاندا، هەروەها لە باخچەی ماڵە‌وە‌شدا دەچێنرێت، ئەم ڕووەکە پڕە لە ماددەی خۆراکی وەک (ڕیشاڵی خۆراکی و ڤیتامین A و دژە ئۆكسیدە‌كان) كە‌ بە‌ تازە‌یی دە‌خورێت.

سوودە‌كانی گە‌ڵای ھە‌نگی دنیا 

درە‌ختی ھە‌نگی دنیا لە چین بە باشی ناسراوە و میوەی ھە‌نگی دنیا شێوە‌یە‌كی بچووک و خڕی ھە‌یە‌، بە كۆمە‌ڵ گەشە دەکات و چە‌ندین ڕە‌نگی جۆراوجۆری ھە‌یە‌ لە نێوان زەرد بۆ پرتەقاڵی مە‌یلە‌و سوور بە پشت بەستن بە جۆرەکانی، تۆو و گەڵاکانی ھە‌نگی دنیا پڕن لە پێکهاتەی ڕووەکی كە‌ سوودبەخشن بۆ تەندروستی لەشی مرۆڤ و بۆ هەزاران ساڵ وەک چارەسەرێكی كۆن بەکارهاتووە، ئە‌مانە‌ی خوارە‌وە‌ سوودە‌كانی گە‌ڵای ھە‌نگی دنیان: 

فە‌رمانە‌كانی زیندە‌چالاكی باشتر دە‌كات

ھە‌نگی دنیا فە‌رمانە‌كانی زیندە‌چالاكی باشتر دە‌کات بە کەمکردنەوەی ئاستی چە‌وری سیانی و ئاستی شەکری خوێن و هۆرمۆنی ئەنسۆلین، كە‌ هۆرمۆنێکە کار بۆ گواستنەوەی شەکری خوێن دەکات بۆ خانەکان و بەکارهێنانی لە دروستکردن و بەرهەمهێنانی ووزەدا، زۆربە‌ی بە‌شە‌كانی ھە‌نگی دنیا كە‌ گە‌ڵاكان و تۆوە‌كانیە‌تی لە چارەسەری کۆنی چینیدا بەکارهێنراون، وە‌ لە چارەسەرکردنی کێشە‌كانی زیندە‌چالاكی وەک بەرزی شەکری خوێن بە‌كارھێنراوە‌.
لە‌ لێكۆڵینە‌وە‌یە‌كدا كە‌ ماوە‌ی چە‌ند ھە‌فتە‌یە‌كی خایاند ھە‌نگی دنیا لە‌گە‌ڵ سیستمی خۆراكی چە‌وری بە‌رز دە‌درا بە‌ مشك، تێبینی نزم بوونی ئاستی شەکری خوێن و ئاستی شە‌كری سیانی كرا و تەنانەت ڕێژەی ئە‌نسۆلینیش، بە بەراورد لەگەڵ ئە‌و مشکانە‌ی کە دوای ڕێجیمێکی چەوری بەرز کەوتبوون، لە‌ لێكۆڵینە‌وە‌كانی دیكە‌دا كە‌ لە‌سە‌ر ئاژە‌ڵە‌ قرتێنە‌رە‌كان كرابوون، دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌ دە‌رھێنراوە‌كانی گە‌ڵای ھە‌نگی دنیا و تۆوە‌كانی بە‌ شێوە‌یە‌كی بە‌رچاو كاردە‌كە‌ن بۆ نزمكردنە‌وە‌ی ئاستی شە‌كر لە‌ خوێندا كە‌‌ لە‌ سوودە‌كانی گە‌ڵای ھە‌نگی دنیایە‌ بۆ تە‌ندروستی جە‌ستە‌ی مرۆڤ.

تایبەتمەندی دژە شێرپەنجە

وەک یەکێک لە پێکهاتەکانی دەرمانە كۆنە‌كان بە‌كارھێنراوە، وە‌ ھە‌نگی دنیا تایبەتمەندیی کیمیایی و پارێزە‌ریی هەیە، ئە‌و لێكۆڵینە‌وانە‌ی كە‌ لە‌سە‌ر ئاژە‌ڵان كراوە‌ ئەوەیان دەرخستووە کە دەرهێنراوە‌كانی میوەی ھە‌نگی دنیا کاردە‌كەن بۆ سەرکوتکردنی خانە‌ شێرپەنجەییە‌كان لەهەموو قۆناغەکانی وەک: سە‌رە‌تایی شێرپەنجە و دواتر بڵاوبوونەوەی و دواتر گۆڕانی بۆ گرێ، جگە لەوەش گەڵای ھە‌نگی دنیا پۆلیفینۆڵی تێدایە‌، كە‌ توانای ژە‌ھراویبوونی خانە‌كان دژ بە‌ خانەکانی شێرپەنجەی دە‌م لە مرۆڤدا دە‌رخستووە‌ لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەیەکی ژاپۆنی، لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە ئەرشیفی توێژینەوەی دەرمانسازاندا بڵاوکراوەتەوە دە‌ركە‌وتووە‌ کە گەڵای ھە‌نگی دنیا تایبەتمەندیی دژە شێرپەنجەیی هەیە و هەروەها توانایی خۆی بۆ بەرگرتن لە شێرپەنجە پیشانداوە، كە‌ یەکێکە لە سوودە تەندروستییەکانی گەڵای ھە‌نگی دنیا بۆ لەشی مرۆڤ.


سەرچاوەکان



1171 بینین