پەیوەندی نەخۆشی شەکرە و چاو

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-05-18-20:16:00 - کۆدی بابەت: 5405
پەیوەندی نەخۆشی شەکرە و چاو

ناوه‌ڕۆك

نەخۆشی شەکرە و چاو

نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشییە هەرە بڵاوەکان لە جیهان دا هەروەها یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی لەدەستدانی بینین.

ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەیە بۆ پاراستنی بینایی چاوەکانت پێویستە سەردانی پزیشکی چاو بکەیت. بەم شێوەیەی خوارەوە:

  1. لەکاتی دەستنیشانکردنی نەخۆشی شەکرە چونکە نزیکەی لە سەدا پێنجی ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، هاوکات لەگەڵ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە کاریگەری لەسەر چاوەکانی دروست بووە.
  2. ئەگەر هیچ نیشانەیەکت نەبێت  ئەوا  پێویستە ساڵانە جارێک پشکنینی چاوت بکەیت بۆ ئەوەی لە کاتی دەرکەوتنی کاریگەرییەکانی بە زوویی دەستنیشان بکرێت.
  3. لە کاتی دەرکەوتنی ماکەکان بە گوێرەی توندی و شێواز و شوێنی ماکەکان، پزیشکەکەت وادەی سەردانکردنت بۆ دیار دەکات.

بۆچی بەر لە دەرکەوتنی نیشانەکانی ماکەکانی نەخۆشی شەکرە پێویستە سەردانی پزیشکی چاو بکەیت؟

چونکە زۆر جار نیشانە سەرەتاییەکان تەنها لە پشکنین دا دەردەکەون و نەخۆش هەستیان پێ ناکات، ئەگەر زوو دەستنیشان بکرێن و دەست بە چارەسەر بکرێت ئەوا کاریگەریەکانی کەم دەکرێنەوە. بۆ نموونه بە پێی توێژینەوەیەکان لێزەری تۆڕەی چاو ئەگەری کوێربوون بەهۆی ماکەکانی نەخۆشی شەکرە نزیکەی لە سەدا ٥٠ کەمدەکاتەوە. 

شەکرە چ کاریگەریەک لەسەر چاو دروستدەکات؟

نەخۆشی شەکرە دەبێتە هۆی تێکچوون و جیابوونەوەی تۆڕەی چاو و خوێنبەربوون لە ناو شلەی شووشەیی چاو، گیرانی خوێنهێنەر و خوێنبەرەکان، هەوکردنی دەماری بینین، دروسبوونی ئاوی ڕەش، دروسبوونی ئاوی سپی لە تەمەنی زووتر و هەوکردنی ڕەنگینەی چاو.

زۆرترین کاریگەریەکانی نەخۆشی شەکرە لەسەر تۆڕەی چاو دەبێت. 


سەرچاوەکان



1337 بینین