ماهیر زەین

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-19-02:03:00 - کۆدی بابەت: 5417
ماهیر زەین

ناوه‌ڕۆك

سروودە ئیسلامییەکان

دەکرێت بڵێین سروود لە گۆرانی جیاوازە لە چەندین خاڵ و بابەتدا، سروود دەنگ بەرزکردنەوەیە لە هەندێک نووسراوی ئەدەبی یان شیعردا، ئەم شێوازە لە کۆنەوە بوونی هەیە و هەندێک بۆ ئەوە ئەنجامیانداوە کە واز لە گۆرانی بهێنن و بیگۆڕنەوە بە شتێک کە لێیەوە نزیکە، سروود بە شێوەیەکی ڕێکخراو لە حەفتاکاندا سەریهەڵدا، بزوێنەری هەست و سۆزی خەڵک بوو بەرەو سەرخستنی دین، پاشان ئەم دیاردەیە پەرەیسەند تا چەند سروودبێژێک دەرکەوتن لە جیهانی ئیسلامیدا، وەک سامی یوسف و ماهیر زەین.

ماهیر زەین کێیە؟

کاتێک باس لە دیارترین سروودبێژەکان دەکرێت بەم دواییانە بێگومان دەبێت باس لە یەکێک لە گرنگترین سروودبێژە جیهانییەکان بکەین کە ماهیر زەینە، ناوی ماهیر زەین بە شێوەیەکی گەورە لە ناوەندی ئیسلامیدا بڵاوبووەوە بەهۆی ڕەچەڵەکە لوبنانییەکەی و ئەو ناوەندە جیهانیەی کە هەیبوو لەبەر ئەوەی ڕەگەزنامەی سویدی هەیە، ماهیر زەین لە ساڵی 1981ـدا لەدایک بووە، زۆر کاریگەر بووە بە باوکە لوبنانییەکەی، خۆشویستنی مۆسیقای لەوەوە وەرگرتووە و فێری ژەنینی ئامێرە مۆسیقییەکان بووە بە ماوەیەکی کەم و شێوەیەکی باش، لەگەڵ باوکیدا چووە بۆ ئەوەی لە سوید بژیت کاتێک تەمەنی تەنها 8 ساڵان بووە، سەرکەوتنێکی باشی لە سوید بەدەستهێناوە و پاشان چووە بۆ ئەوەی لە نیویۆرک بژیێت، یەکێک لە قسە بەناوبانگەکانی: ''مۆسیقام خۆشدەویست بەڵام بەینم لەگەڵ ئەوە باش نەبوو کە لە چواردەورمە، هەمیشە هەستم کردووە کە شتێک لە شوێنی خۆی نییە''، لەبەر ئەوە هەستی کردووە کە لە شوێنێکی هەڵەدایە و لەگەڵ شەپۆلێکدا دەڕوات بۆ ئەم گونجاو نییە.

هەستکردن بە تاوان و سینەتەنگی پاڵنەری بووە بۆ گەڕان بە دوای شێوازێکی دیکەدا کە خۆی تێدا بدۆزێتەوە، لەو کاتەدا ئەحمەد بۆخاطر و مشاری عفاسی پێی گەیشتون و ئەمە خاڵی گۆڕانکاری بووە لە ژیانیدا، ئەمە وایلێکردووە زیاتر سوور بێت لەسەر تەوبە کردن لە گۆرانییەکان و دوورکەوتنەوە لێیان و جێگرتنەوەیان لە ڕێگەی سروودە ئیسلامییەکانەوە، دەربارەی ئەمە دەڵێت ''بۆم دەرکەوت کە ناتوانم واز لە مۆسیقا بێنم، لەبەر ئەوەی وەک ڕۆحم وابوو و باشترین شێواز بوو کە خۆمی لە ڕێگەوە نیشانی خەڵک بدەم، بۆیە بیرم کردەوە لەوەی بگەڕێمەوە بۆ مۆسیقا''، بەڵام بە ئاڕاستە ڕاستەکە، واتە چوونە نێو جیهانی گۆرانی وتنی ئامانجدار و پابەند، واتە وەک ناوی دەنێن گۆرانییە پاکە پابەندە ئامانجدار و ئاینییەکان. 

کارەکانی ماهری زەین

کارەکانی ماهیر زەین ناوی ئەویان زۆر لە جیهانی ئیسلامیدا بڵاو کردۆەتەوە، لە ساڵی 2009ـدا بە یەکەم ئەلبوومی دەرکەوت بە ناوی ''سوپاست دەکەم یا اللە''، کە ئەم ئەلبومە نزیکەی 17 سروودی تێدابوو و سەرکەوتنێکی گەورەی لە جیهانی ئیسلامیدا بەدەستهێنا، هەروەها لە ساڵی 2010ـدا گۆرانییەکی بەناوی ''إن شاء اللە''، ئەمە سەرەتای مێژوو و ژیانێکی پڕ بەرهەم بوو بۆ ماهیر زەین، هەتا ئەمڕۆ بەرهەمەکانی ئەم هونەرمەندە بەردەوامن و هێشتا لە کاری هونەری بەردەوامە.


سەرچاوەکان



1253 بینین