ڕێگاکانی پاککردنەوەی ماسی

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-05-25-14:02:00 - کۆدی بابەت: 5534
ڕێگاکانی پاککردنەوەی ماسی

ناوه‌ڕۆك

ئایا ھە‌موو جۆرە‌كانی ماسی بۆ خواردن دە‌شێن؟ 

نزیكە‌ی (٣٤٠٠٠) جۆری گیانە‌وە‌ری بڕبڕە‌دار ھە‌یە‌ كە‌ لە‌ ئاودا دە‌ژین لە‌ ھە‌موو جیھاندا، وە‌ ماسی بە‌ یە‌كێك لە‌و جۆرانە‌ دادەنرێت، زۆربە‌ی جۆرە‌كانی ماسی لە‌ خوێن ساردە‌كانن تە‌نھا یە‌ك جۆر نە‌بێت كە‌ خوێن گە‌رمە‌، و‌ بە‌سە‌ر سێ جۆری سە‌رە‌كی دابە‌ش دە‌بێت: Cartilaginous و epicondylar و osteoid.
زۆربە‌یان بۆ خواردن دە‌بن بە‌پێی ئە‌و شێوازە‌ی كە‌ بۆ ئامادە‌كردنی بە‌كار دە‌ھێنرێت وە‌ك كوڵاندن و برژاندن و سوركردنە‌وە‌، ھە‌روە‌ھا دە‌كرێت ماسی بە‌ خاوی بخورێت، ماسی بە‌ جۆرە‌ جیاوازە‌كانیە‌وە‌ بە‌ ماددە‌ی خۆراكی گرنگ و پێویست بۆ جە‌ستە‌ تایبە‌تمە‌ندە‌.

گرنگترین ئە‌و ماددە‌ خۆراكییانە‌ی كە‌ لە‌ ماسیدا ھە‌ن كامانە‌ن؟

ماسی بە‌ یە‌كێك لە‌و خۆراكانە‌ دادەنرێت كە‌ دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ پێكھاتە‌ی خۆراكی بۆ جە‌ستە‌، وە‌ك ترشی ئۆمێگا سێ و پرۆتین و ڤیتامین D كە‌ ھە‌موویان بە‌ پێویست دادە‌نرێن بۆ تە‌ندروستی جە‌ستە‌ و مێشك، ئە‌مانە‌ دیارترین سوودە‌كانی ماسیین:

١- كە‌مكردنە‌وە‌ی مە‌ترسی توشبوون بە‌ جە‌ڵتە‌ی دڵ و جە‌ڵتە‌ی مێشك.

٢- باشتر كردنی تە‌ندروستی مێشك و چاوە‌كان.

٣- باشتر كردنی تە‌ندروستی و فە‌رمان و گە‌شە‌ی مێشك.

٤- باشتر كردنی بیرە‌وە‌ری و پاراستنی لە‌ توشبوون بە‌ نە‌خۆشی زە‌ھایمە‌ر.

٥- یارمە‌تیدە‌رە‌ لە‌ چارە‌سە‌ركردن و ڕێگری لە‌ توشبوون بە‌ خە‌مۆكی و باشتر كردنی باری دە‌روونی.  

٦- كە‌مكردنە‌وە‌ی مە‌ترسی توشبوون بە‌ نە‌خۆشییە‌ خۆییە‌كان.

٧- یارمە‌تیدە‌رە‌ لە‌ ڕێگری گرتن لە‌ توشبوونی منداڵان بە‌ نە‌خۆشی ڕە‌بۆ.

٨- پاراستنی چاوە‌كان لە‌ ئە‌گە‌ری توشبوون بە‌ كزی و كوێر بوون، و مە‌ترسییە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان بە‌ بە‌رە‌و پێشچوونی تە‌مە‌ن.

٩- باشتركردنی تونایی خە‌و.

١٠- ئاسان ئامادە‌ دە‌كرێت و تامێكی ناوازە‌ی ھە‌یە‌.

ڕێگاكانی پاككردنە‌وە‌ی ماسی

لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌ی كە‌ پاككردنە‌وە‌ی ماسی بە‌ كارێكی خۆش دانانرێت، باڵام ڕێگاكانی پاككردنە‌وە‌ی ماسی بە‌ سادە‌ و ئاسان دادە‌نرێن، بە‌ڵام پێویستە‌ پێش دە‌ستپێكردنی كارە‌كە‌ دڵنیا بیت لە‌ پاكی شوێنە‌كە‌ وە‌ ھە‌بوونی شوێنی كارێكی تە‌ندروست، دە‌ستبە‌جێ فڕێدانی ئە‌و بە‌شانە‌ی ماسییە‌كە‌ لە‌ دوای تە‌واوبوونی كارە‌كە‌، و ڕێگاكانی پاككردنە‌وە‌ی ماسی ئە‌مانە‌ دە‌گرێتە‌وە‌:

١- ھێنانی سە‌تڵێك و دانانی كاغە‌ز بۆ ھێشتنە‌وە‌ی بە‌ پاكی یان زە‌رفێكی پلاستیكی بۆ دانانی ئێسكە‌كان و ئە‌و بە‌شانە‌ی ماسییە‌كە‌ كە‌ لە‌ دوای تە‌واوبوونی كارەكە پێوسیتیان بە‌ فڕێدان ھە‌یە‌.

٢- لابردنی توێكڵی دە‌رە‌وە‌ی ماسییە‌كە‌ لە‌ ھە‌ردوو لاوە‌ بە‌ بە‌كارھێنانی چە‌قۆ یان كە‌وچك یان سە‌رێكی شوشە‌ وە‌ ڕێگای لابردنە‌كە‌ی بە‌ ئاڕاستە‌ی پێچە‌وانەوە‌یە‌ لە‌ كلكیە‌وە‌ بە‌ ئاڕاستە‌ی سە‌رە‌وە‌، وە‌ دە‌توانرێت ئە‌م كارە‌ لە‌ ناو ئاودا یاخود لە‌ناو تە‌شتێكی پڕ لە‌ ئاودا ئە‌نجام بدرێت بۆ ڕێگری كردن لە‌ بڵاوبوونە‌وە‌ی.

٣- لە‌تكردنی ماسییە‌كە‌ لە‌ خواری سە‌ریە‌وە‌ تا كلكە‌كە‌ی، و لابردنی پێستە‌كە‌ی و توێكڵە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی جارێكی دیكە‌.

٤- دە‌رھێنانی پیسایی ماسیە‌كە‌ لە‌ ڕێگە‌ی قڵیشبردنی كۆمی بە‌ ئاڕستە‌ی سە‌ر و وە‌ستان لە‌ ڕیشووە‌كانیدا.

٥- بە‌كارھێنانی پە‌نجە‌ یان كە‌وچكێكی بچووك بۆ دە‌رھێنانی ناوە‌وە‌ی ماسیە‌كە‌ وە‌ك گورچیلە‌ گە‌روە‌كان و ھە‌ندێك پە‌تی ناوە‌وە‌ی.

٦- لابردنی ھە‌ر پە‌ردە‌یە‌كی تاریك ئە‌گە‌ر لە‌ناو ماسییە‌كە‌دا دۆزرایە‌وە‌.

٧- ڕاستە‌وخۆ بڕینی سە‌رە‌كە‌ی لە‌ پشت ڕیشووە‌كانیەوە‌، وە‌ دە‌توانرێت بھێڵدرێتە‌وە‌ پێوە‌ی ئە‌گە‌ر ئارە‌زوو لە‌ فڕێدانی نە‌كرا.

٨- لابردنی باڵە‌كانی پشتە‌وە‌ی لە‌ ڕێگە‌ی ڕاكێشانی لە‌ كلكیە‌وە‌ بۆ سە‌ری، كە بە‌ توندی باڵە‌كانی لە‌ ئاڕاستە‌ی كلكیە‌وە‌ و ڕاكێشانی بە‌ خێرایی بە‌ ئاڕاستە‌ی سە‌ر بۆ لابردنی و فڕێدانی.

٩- شۆردنی ماسییە‌كە‌ بە‌جوانی لە‌ دە‌رە‌وە‌ و ناوە‌وە‌ی بە‌ ئاوی سارد پاش تە‌واو بوون و پاككردنە‌وە‌ی ھە‌ر لینجی و خوێنێك كە‌ لە‌ ناوە‌وە و دە‌رە‌وە‌ی ماسییە‌كدا ماوە‌تە‌وە‌.

١٠- وا باشترە‌ كە‌ ئاگاداربین لە ‌كاتی شۆردنە‌وە‌ی ماسییە‌كە‌ و بە‌كارھێنانی ڕێژە‌یە‌كی كە‌م لە‌ ئاو بۆ ھێشتنە‌وە‌ی، وە‌ ھە‌ندێك خە‌ڵك وا ئارە‌زوو دە‌كە‌ن كە‌ ماسییە‌كە‌ بە‌ خاولیە‌ك بە‌ نە‌رمی بسڕن لە‌ جێی ئە‌وە‌ی كە‌ بیشۆنە‌وە‌.


سەرچاوەکان



902 بینین