چۆنیەتی لەتکردنی پیاز بەبێ ڕژاندنی فرمێسک

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-05-27-16:55:00 - کۆدی بابەت: 5580
چۆنیەتی لەتکردنی پیاز بەبێ ڕژاندنی فرمێسک

ناوه‌ڕۆك

پیاز

پیاز دەستەواژەیەکە ئاماژە بە جۆرە ڕووەکێک دەکات کە بەکاردەھێنرێت بۆ لێنانی خواردن و چارەسەری پزیشکی لە ھەزاران ساڵەوە، بە سەرنجدانە پێکھاتەی سوودە تەندروستییەکەی و ڕێژەیەکی زۆری لە دژە ئۆکسیدەکان کە بە پێکھاتەیەکی زۆر کاریگەر دادەنرێت لە دژایەتیکردنی لە جەستەدا، وە بە ماددەیەکی خۆراکی سەرەکی دادەنرێت لە سیستمی خۆراکیدا، کە بۆ زیاتر لە ٧٠٠٠ ھەزار ساڵ گواستراوەتەوە، بەوە تایبەتمەندە کە بەردەستە و لە زۆربەی ناوچە جیاوازەکانی جیھان دەچێنرێت.
ھەروەھا پیاز بە ڕووەکە ئاوەڵەکان ناسراوە ئەمەش بەھۆی ئەوەی کە لە دەوری سەوزە و ڕووەکە جیاوازەکاندا دەڕوێت، بەکاردەھێنرێت لە دروستکردنی خواردنی جۆراوجۆر بە ھۆی خاسیەتە تایبەتەکانی و پێکھاتە خۆراکییە گرنگەکانی، وە بەشداری دەکات لە کەمکردنەوە و چارەسەر کردنی ھەندێک جۆری نەخۆشی.

سوودەكانی

لەگەڵ ئەوەی کە پیاز بە جۆرێک لە جۆرەکانی سەوزە دادەنرێت کە ھەموویان سوودیان بۆ جەستە ھەیە، کە پێکھاتەی ڕووەکی بەھێز و مادده خۆراکی تێدایە کە تەندروستی جەستە باشتر دەکات و دەیپارێزێت لە توشبوون بە چەندین نەخۆشی، کە دیارترینیان ئەمانەن:

١- پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و دەمارەکانی خوێن دەکات.

٢- پارێزگاری لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەکات.

٣-  پێکھاتەی تێدایە کە دژ بە نەخۆشی شێرپەنجە و ھەندێک لە جۆرەکانییەتی.

٤- یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ڕێژەیی شەکری خوێن.

٥- ھێشتنەوەی ئێسکەکان بە چڕی.

٦- ڕێگری دەکات لە گەشەکردنی ھەندێک جۆری بەکتریای زیان بەخش.

٧- کرداری ھەرس باشتر دەکات.

چۆنیەتی لەتکردنی پیاز بەبێ ڕژانی فرمێسک 

ھۆکاری سەرەکی فرمێسك ڕشتن لەكاتی لەتكردنیدا دەگەڕێتەوە بۆ پێکھاتەی پیاز، کە پیاز لە سێ بەشی سەرەکی پێكدێت (توێکڵی دەرەوەی ڕەنگ قاوەیی، ناوکرۆکی سپی کە سەرەکیترین بەشە و بۆ خواردن شیاوە و پێکدێت لە پێکھاتەی ئاودار، و بەرگی سەرەتایی کە پێی دەوترێت ڕەگ یان ڕەگی تووکن).
کاتێک کرۆکی پیازەکە لەت دەکرێت، ئەنزیمێک دەردەپەڕێنێت کە کارلێک لەگەڵ بەشەکانی دیکەی پیازەکە دەکات کە دەبێتە ھۆی دەرپەڕانی گاز، لە کاتی دەرپەڕاندنی ئەم گازە لەگەڵ ئاو کە ترشێک پێکدەھێنێت و دەچێتە چاوەکان و دەبێتە ھۆی گریان یان ڕژانی فرمێسک، بۆیە پێویستە کە بزانرێت کە چۆن پیاز لەت دەکرێت بەبێ ڕژانی فرمێسک.

چۆن پیاز لەت بكەین بەبێ ئەوەی فرمێسك بڕژین؟

١- بەکارھێنانی چەقۆی تیژ: ئەو ئەنزیمانە دەردەپەڕن و دەبنە ھۆی ڕژانی فرمێسک لەکاتی شکانی شانەکانی پیاز یان تێکشکانیان، بۆیە بەکارھێنانی چەقۆییەکی تیژ یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئەنزیمی دەرپەڕێنراو.

٢- دانانی لە ساردکەرەوەدا: وا پێشنیار دەکرێت کە پیاز پێش لەتکردنی لە ساردکەرەوەدا دابنرێت، بۆ ماوەیی ١٠ بۆ ١٥ خولەک بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی ئەنزیمی ترشی دەرپەڕیو لە ھەوادا و پاشان کەمکردنەوەی فرمێسک.

٣- بەکارھێنانی ئاو: دەتوانرێت پیاز لە ژێر ئاودا لەت بکرێت، بەڵام ئەمە  بە پرۆسەیەکی قورس دادەنریت بەھۆی بڵاو بوونەوی پارچەکانی پیازەکە.

٤- بەکارھێنانی ئاوی گەرم یان ھەڵم: پێشنیار دەکرێت کە پیاز لە تەنیشت ئاوی گەرمی ڕۆیشتوو یان لە نزیک قاپێک کە ئاوی گەرمی تێدا بێت و ھەڵمی لێ بەرز ببێتەوە لەت بکرێت، ئەمەش بەھۆی ئەوەی کە ئەو ھەڵمە دەرپەڕیوە ھەڵدەستێت بە ڕاکێشانی ئەو گازە دەرپەڕیوە و کەمکردنەوەی.

٥- ھەناسەدان: وا پێشنیار دەکرێت کە لەڕێگەی دەمەوە ھەناسە بدرێت، لە کاتی لەتکردنی پیاز، و پەستان خستنە سەر زمان بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی ئەو ھەڵمانە بە دەماری بۆنکردن و دروست کردنی فرمێسک.

٦- تەڕ کردنی پیاز: ڕێگای تەڕ کردنی پیاز دەبێتە ھۆی گۆڕینی سروشتی ئەو ئەنزیمەی کە دەبێتە ھۆی ڕژانی فرمێسک، بەڵام لەوانەی ئەم ڕێگایە ببێتە ھۆی لەدەستدانی تامی پیازەکە یان وای لێدێت کە بە قورسی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت بەھۆی سروشتە خلیسکەکەی کە ئاوەکە دروستی کردووە.

٧- بەکارھێنانی پانکە: دەتوانرێت پانکە بەکاربھێنرێت و ئاڕاستەی پیازەکە بکرێت بۆ گوستنەوەی پرژی دەرپەڕیو، بۆ دوور لە چاوەکان لە ڕێگەی تەوژمی ھەوایی کە لێی دەردەچێت.

٨- فیکە لێدان: یارمەتیدەرە لە کۆکردنەوەی بڕێکی زۆر لە ھەوا کە یارمەتیدەرە لە پاڵنانی پرژ بە ئاڕاستەی دوور لە ڕوخسار.

٩- خواردنی پارچەیەک لە سەمون: خواردنی پارچەیەک لە سەمون یارمەتیدەرە بە شێوەیەکی ھێواش لە دوورکەتنەوە لە فرمێسک لە کاتی لەتکردندا.

١٠- جووینی پارچەیەک لە بنێشت: بنێشت یارمەتیدەرە لە ناچار کردنی کەسەکە بە ھەناسەدان لە ڕێی دەمەوە، کە بەرھەمھێنانی لیک باشتر دەکات لە پاشاندا ھەڵمژینی ئەو ھەڵمە کە لێوەی دەردەپەڕێت و ڕێگری لێ دەکات لە کۆبوونەوە لە چاوەکاندا کە ببێتە ھۆکار بۆ ڕژانی فرمێسک.

١١- بەکارھێنانی چاویلکە: دەتوانرێت چاویلکەی پارێزەر وەک چاویلکەی مەلە بەکاربھێنرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە چوونە ناوەوەی ئەو گازانە بۆ نێو چاوەکان.

١٢- بەکارھێنانی شلەیەکی ترش: بەکارھێنانی سرکە یان شلەیەکی ترش یان ئایۆنی و دانانی لەسەر تەختەی لەتکردن یان تەڕکردنی پیازەکە بە خوێیاو چەند ڕێگایەکن بۆ تێکشکاندنی ئەو ئەنزیمە، بەڵام لەوانەیە ببێتە ھۆی گۆڕانی تامەکەی.

١٣- بەکارھێنانی مۆم: دانانی مۆم لەپاڵ تەختەی لەتکردنەکەدا یارمەتیدەر دەبێت لە ڕاکێشانی ئەو گازە دەرپەڕاوانە و نەھێشتنی بۆنەکەی.


سەرچاوەکان



1554 بینین