مێنۆفۆبیا (ترس لە سوڕی مانگانە) 

له‌لایه‌ن: مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-06-25-14:30:00 - کۆدی بابەت: 5675
مێنۆفۆبیا (ترس لە سوڕی مانگانە) 

ناوه‌ڕۆك

مێنۆفۆبیا چییە؟

مێنۆفۆبیا واتە ترس لە سوڕی مانگانە، ناکرێت بوترێت ئەم ترسە تەنها ترسە لە خوێنی کاتی سوڕی مانگانە بەڵکوو ترسە لە هەموو نیشانەکانی سوڕەکە وەک (ئازار، گۆڕانکاری دەروونی، گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکان) و هەروەها دەکرێت بڵێین هاوشێوەی ترس لە خوێن کە بە (هیمۆفۆبیا) یاخود (هیماتۆفۆبیا) ناسراوە. دەبێت ئەم ترسە تەنها بۆ ماوەی شەش مانگ بێت و لەوە زیاتر نەخایەنێت.

تایبەتمەندی سوڕی مانگانە

سوڕی مانگانە خوێنبەربوونەکە کە مانگی جارێک ڕوودەدات لە خانمانی تەمەن (١٢ بۆ ٥٠) ساڵیدا و ماوەی خوێنبەربوونەکە ٢ تاکوو ٧ ڕۆژ درێژە دەکێشیت و بڕی خوێنەکە لە خانمێکەوە بۆ خانمێکی تر جیاوازی هەیە، کە ئەم خوێنبەربوونەش بەهۆی ئەوەوە ڕوودەدات کە ئەو هێلکەیەی ئەو مانگە نەپیتێنراوە و نەبووەتە سک وەک خوێن دێتە خوارەوە و واتە دووگیانی ڕوونادات.

ڕاستە کە ژنان بە بەراورد بە پیاوان زیاتر دەترسن لە زۆر شت لەم دونیایەدا، بەڵام سوڕی مانگانە نەخۆشی نییە و شتێکی ئاساییە کە بۆ هەموو خانمێک ڕوودەدات و ترس لە سوڕی مانگانە بەتەواوی نالۆژیکییە و تەنها خانمان نین کە تووشی مێنۆفۆبیا دەبن بەڵکوو دەکرێت پیاوانیش توش ببن.

نیشانەکانی توشبوون بە مێنۆفۆبیا

ترس لە خوێن

ترس لەوەی کە خوێنەکە دەبینێت و لێی دەتۆقێت تەنانەت ئەگەر خوێنەکەش زۆر کەم بێت و پەڵەیەکی بچوک بێت بەس بەسەر جلەکانیەوە.

ترس لە ئازار 

ترسان لە ئازار زۆر بڵاوە و ئەگەر چی ترس لە ئازار شتێکی ئاسایی و بۆ هەموو کەسێک ڕوودەدات بەڵام تۆقین لێی نالۆژیکییە و ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە ئەوانەی تووشی مێنۆفۆبیا دەبن کێشەی دەروونیان هەیە.

ترس لە گۆڕانکاری دەروونی یاخود گۆڕانکارییە هۆڕمۆنیەکان

هەموو خانمێک پێش و لەکاتی سوڕی مانگانەکەدا دووچاری گۆڕانکاری دەبێتەوە لە هۆڕمۆنەکانیدا و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەڵسوکەوتی بگۆڕێت، ئەمانە ئاسایین و هەموو مانگێک دووبارە دەبنەوە بەڵام ترس و تۆقین لەوەی کە نەتەوێت هەرگیز جارێکی کە ئەمەت بەسەردا بێتەوە و ببێتە کێشەی ژیانت دەرخەری ئەوەیە کە تۆ دووچاری مێنۆفۆبیا بوویتەتەوە.

دوورکەوتنەوە لە هۆکاری مێنۆفۆبیا

هەموو ئەوانەی کە دووچاری جۆرێک لە فۆبیا بوونەتەوە هەوڵدەدەن دوورکەونەوە لەو شتەی کە لێی دەترسن و لەو جێگەیە، بەڵام سوڕی مانگانە شتێک نییە خانمەکە بتوانێت لێی هەڵبێت و دوورکەوێتەوە هەر بۆیە لەوانەیە پەنا بباتە بەر هەر هۆکارێک کە سوڕی مانگانەکەی بوەستێنێت وەک خواردنی حەپەکانی دژە سکپڕی بەشێوەیەکی نادروست.

هۆکاری توشبوون بە مێنۆفۆبیا چییە؟

پیسبوونی لەناو کۆمەڵگەدا و خوێناویبوونی جلەکانی لەکاتی سوڕی مانگانەدا کە هۆکارێک بووە بۆ ئەوەی کە لێی بترسێت و نەیەوێت ئەو حاڵەتەی بەسەردا بێتەوە.

ئەو خانمانەی کە سوڕێکی مانگانەی قورسیان هەیە و خوێنبەربوون و ئازارێکی زۆریان هەیە دەترسن لەوەی کە هەرجارێک دەکەونە سوڕی مانگانەوه

چارەسەرکردنی مێنۆفۆبیا

بە دوو ڕێگا چارەسەری ئەم حاڵەتە دەکرێت:

  • چارەسەری بەریەککەوتن
  • چارەسەری مەعریفی ڕەفتاری

چارەسەری یەکەمیان کاریگەرتر و باشترە.


سەرچاوەکان

125 بینین