کورتهێنانی دارایی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-07-26-14:22:00 - کۆدی بابەت: 6050
کورتهێنانی دارایی

ناوه‌ڕۆك

چەمکی کورتهێنانی دارایی

کورتهێنانی دارایی(بە ئینگلیزی: Financial dissertation, بە عەرەبی: اطروحة المالية) بریتییە لەو بڕە زیادەیەی کە حکومەت سەرفی کردووە، لە حاڵەتێکیشدا کە ئەو بڕ و بەهایەی لە وڵات دەرچووە یەکسان بێت لەگەڵ ئەو بەهایەی هاتۆتە نێو وڵاتەوە، ئەوکات کورتهێنان سفر دەبێت و ئابووریش هاوسەنگ.

کورتهێنانی دارایی چۆن دروست دەبێت؟

چەمکی کورتهێنانی دارایی زۆر بەکارهێنراوترین وشەیە بۆ ئاماژەکردن بە خەرجیی حکومەت، بەڵام بۆ کار یاخود تاکەکان بەو شێوەیە بەکار نایەت، کاتێک ئاماژە بە کورتهێنانی کەڵەکەبووی حکومەت دەکرێت، چەمکی ''قەرزی نیشتیمانی'' دێتە ناوەوە.

هەبوونی کورتهێنان لە ئابووری وڵاتدا هەمیشە وەک زەنگی مەترسی وایە بۆ دانیشتوان و وەبەرهێنەران، لەبەر ئەوە پێویستە ئەوە بزانین کە ئەگەر وڵات یان دامەزراوەیەک جۆرێک لە کورتهێنانی هەبوو، ئەوا یەکێک لەم هۆکارانە بوونەتە هۆی ڕوودانی ئەو حاڵەتە:

  • قەرزکردنی پارەیەکی زیاتر لە وڵاتانی بیانی بۆ خۆ قوتارکردن لە ئیفلاس، ئەمە دەبێتە هۆی دروستبوونی قەرزی زیاتر و سوودی زیاتر و بەم شێوەیەش کورتهێنانی زیاتر.
  • تێچووەکانی بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری یاخود هەستان بە وەبەرهێنانی دوور مەودا.
  • هێنانە کایەی هەلی کار و کەمکردنەوەی بێکاری لە ڕێگەی بەخەرجدانی پارە بۆ زیادکردنی کرێی کارکردن لەجیاتی دروستکردنی پڕۆژەی نوێ بۆ زیادکردنی هەلی کار.

چۆنییەتی کەمکردنەوەی کورتهێنان

بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی دارایی دەبێت لیستی شتە قازانجهێنەکان زیاد بکرێت یاخود تێچوو کەم بکرێتەوە، لەسەر ئاستی حکومەتەکانیش دەکرێت بەهۆی زیادکردنی داهاتەوە ئەم کارە بکرێت ئەویش بە ڕێگەی دۆزینەوەی ستراتیژی ئابووری، هەندێکیان بریتین لە:

کەمکردنەوەی تێچوو

لە مەودای کورتدا ئاسانترە، پسپۆڕان لەم هەنگاوەدا ئامۆژگاری دەکەن کە هاوردە نا پێویستەکان کەم بکرێنەوە و ڕاوێژ بە پسپۆڕانی ئابووری بکرێت بۆ ئەوەی شیکردنەوەیەکی دارایی بکەن، بەڵام زیادکردنی داهات جێگیرترە لەسەر ئاستی دوورمەودا.

پاڵپشتیکردنی گەشەسەندنی ئابووری

یەکێک لە باشترین ڕێگاکانی وەستاندنی کورتهێنانی دارایی بریتییە لە پاڵپشتیکردنی گەشەسەندنی ئابووری، بۆیە ئەگەر ئابووری گەشەی کرد ئەوا حکومەت بەهۆی باجەوە پارەیەکی زیاتری بۆ دەگەڕێتەوە بێ ئەوەی فشار لە ناوخۆ بکات و ڕێژەی سەدیی باج  زیاد بکات، لەم هەنگاوەدا ئەگەر حکومەت سەرکەوتوو بێت ئەوا دەتوانێت بە بێ زیادکردنی باج یان کەمکردنەوەی تێچوو لە مەترسی ڕزگاری بێت، بەڵام ئەو شتەی کە وای کردووە ئەم ڕێگەیە زۆر پشتی پێ نەبەسترێت ئەوەیە کە ئەو وڵاتانی تووشی کورتهێنان بوون خۆیان لە قەیرانێکی داراییدا گیریان خواردووە.


سەرچاوەکان



1735 بینین