پەیماننامەی ئاشتی نێوان تاڵیبان و ئەمریکا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-08-17-14:27:00 - کۆدی بابەت: 6326
پەیماننامەی ئاشتی نێوان تاڵیبان و ئەمریکا

ناوه‌ڕۆك

ئاشتی نێوان تاڵیبان و ئەمریکا

پەیماننامەی ئاشتی نێوان تاڵیبان و ئەمریکا ڕێگایەکە کە چاودێرانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دوای جەنگ لەگەڵ تاڵیبان داوایان کرد کە لەدوای ١٠ ساڵ شەڕکردن هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبوو و وڵاتی ئەفغانستانی وێرانکردبوو، لە ساڵی ٢٠١٢ و ٢٠١٣ دانووستانەکان دەستیان پێکرد و لە ساڵی ٢٠١٨ چڕتربوویەوە، زۆرینەیان لە دەوحەی پایەختی وڵاتی قەتەڕ بوو، لەدوای جەنگی ڤێتنام بۆ جارێکی دیکە شکستی ئەمریکا لە جەنگی ئەفغانستان ڕوویدایەوە و لە ٢٩/٢/٢٠٢٠ هەریەک لە ئەمریکا و تاڵیبان پەیماننامەیەکیان واژوو کرد کە ئاشتی لەنێوانیان بپارێزرێت بە مەرج، کە ئەگەر دوای ١٤ مانگ تاڵیبان پابەندی ڕێککەوتنەکە بوو هێزەکانی هاوپەیمانان دەبێت وڵاتەکە بەجێبهێڵن.

لە مانگی ئابی ٢٠٢١ تاڵیبان دەستی گرتەوە بەسەر ئەفغانستاندا و هێزەکانی ئەمریکا و ئەوروپا لەو وڵاتە کشانەوە و حکوومەتی ئەفغانستان ڕووخا. 


سەرچاوەکان



701 بینین