هۆکارەکانی درەنگ دەرهاتنی ددان لە منداڵاندا

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-09-09-13:27:00 - کۆدی بابەت: 6541
هۆکارەکانی درەنگ دەرهاتنی ددان لە منداڵاندا

ناوه‌ڕۆك

درەنگ دەرهاتنی ددان لە منداڵاندا

کاتێک منداڵەکان لە دایک دەبن، زۆرینەی ددانەکانیان لە ژێر پووکەکانیاندایە، زۆرینەی جار دەرهاتنی یەکەمین ددان لە تەمەنی شەش مانگیەوە دەستپێدەکات، هەرچەندە دیاریکردنی تەمەن بۆ دەرهاتنی ددان دەکرێت لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی دیکە جیاوازبێت، دەرهاتنی دوو ددانی یەکەم بە شێوەیەکی ئاسایی لە ناوەڕاستی بەشی خوارەوەدایە، بەدوایدا چوار ددان لە ناوەڕاستی بەشی سەرەوە دروست دەبێت، زۆرینەی منداڵەکان لە تەمەنی سێ ساڵیدا ٢٠ ددانی تەواویان هەیە.

هەندێک لە منداڵەکان لە هەمان تەمەنی هاوتەمەناکانیاندا ددانەکانیان دروست نابێت، و دەکرێت ئەمە بەهۆی چەند هۆکارێکەوە ڕووبدات، ئەگەر منداڵ تاکوو تەمەنی هەژدە مانگی هیچ ددانێکی بەدیار نەکەوت، ئەوا پێویستە بۆ هەڵسەنگاندن و پشکنین ببردرێت بۆلای پزیشکی تایبەت بە ددانی منداڵان. 

هۆکارە گونجاوەکانی درەنگ دەرهاتنی ددانی منداڵ

- لە هەندێک بارودۆخدا درەنگ دەرهاتنی ددان دیاردەیەکە کە لە خێزانەوە دەڕوات و وەک بۆماوە لە دایک و باوکەوە دەمێنێتەوە، ئەگەر خۆت یان دایک و باوکی تری منداڵەکەت (دایەگەورە و باوە گەورە) درەنگ ددانتان دەرھاتبێت لە منداڵیدا ئەوا منداڵەکەش ھەمان چانسی دەبێت، ئەگەر خۆت ددانت درەنگ هاتبێت، بەڵام هیچ کێشیەکی دیکەت لە ڕووی پزیشکی و گەشەکردنەوە نەبووە، ئەوا پێویست بە نیگەرانی ناکات دەربارەی منداڵەکەت، چونکە بە بێ هیچ کێشەیەک دەگات بە کاتی دەرهاتنی ددانەکانی.

- لە هەندێک بارودۆخی دیکەدا، دواکەوتنی ددان دەکرێت ئاماژەبێت بۆ هەندێک کێشەی تەندروستی، ئەو منداڵانەی کە لە دایکبوونی پێشوەختەیان هەبووە یاخوود لەکاتی لە دایکبووندا کێشێکی کەمیان هەبووە دەکرێت ددانیان درەنگ بێت هەروەها لەوانەیە ناتەواوی مینای ددانیان هەبێت، هەندێک بارودۆخی بۆماوەیی، وەک ناتەواوی لە مینای دداندا و هەبوونی کێشەی گەشە لە بەشێکی جەستە، دەکرێت هۆکاربن بۆ درەنگ دەرکەوتنی ددان و لاوازی پێکهاتەکەی.

- بەدخۆراکی و کەمی ڤیتامین و ماددە کانزاکان، بەتایبەتی کالسیۆم و ڤیتامین D، هۆکاری دیکەن بۆ درەنگ دەرهاتنی ددان, هەروەها دەکرێت درەنگ دەرهاتنی ددان پەیوەندیداربێت بە نەخۆشی مەنگۆلی و ناچالاکی لیکەڕژێنی دەرەقی، دەکرێت ناچالاکی لیکەڕژێنی دەرەقی هۆکاربن بۆ نەخۆشی دیکەی وەک بێهێزی، ماندوێتی، سەرئێشە، ڕەقبوونی جومگە، دەکرێت لەهەمان کاتدا منداڵەکە دواکەوتن لە ڕۆیشتن و قسەکردن ئەزموون بکات و لەوانەیە کێشی زۆر بێت.

ئایا دەبێت نیگەرانبیت ئەگەر دروست بوونی ددانی منداڵەکەت درەنگتر کەوت؟

- ئەگەر دروست بوونی ددانی منداڵەکەت درەنگتر کەوت لە تەمەنی ئاسایی خۆی بەڵام هیچ کێشەیەکی پزیشکی نەبوو، پێویست بە نیگەرانی ناکات، لەوانەیە دواتر پێویستی بە ڕێککردنەوەی ددان هەبێت، و ددانە شیریەکان وەک ڕێنیشاندەری ددانە هەمیشەیەکان کاردەکەن، هەروەها ددانەکان یارمەتی جوین و دەستکەوتنی ماددە خۆراکیەکان دەدەن کە منداڵەکان پێویستیانە، دڵنیابەرەوە لە نەرمی خواردنی منداڵەکەت لەگەڵ هەموو ئەو ماددە خۆراکیانەی کە پێویستیەتی تاکوو منداڵەکەت تەندروست بێت تا ئەو کاتەی کە دەکرێت خۆراکی گونجاو لە خواردنە ڕەقەکانی پێبدەیت.

- لە زۆربەی بارودۆخەکان، درەنگ دەرهاتنی ددانی منداڵ شتێک نییە جێگای نیەگەرانی بێت، بەڵام ئەگەر تاکوو تەمەنی ١٨ مانگی هیچ ددانێکی نەهات ئەوە دەبێت ببردرێت بۆلای پزیشکی ددان, چونکە دەتوانێت بە شوێن هۆکارێکی پزیشکی گونجاودا بگەڕێت و قسە لەسەر مێژووی خێزانەکەت بکات.


سەرچاوەکان



1309 بینین