چەند ڕێگایەک بۆ بەهێزکردنی یادەوەری

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-10-04-14:27:00 - کۆدی بابەت: 6786
چەند ڕێگایەک بۆ بەهێزکردنی یادەوەری

ناوه‌ڕۆك

ڕێگاکانی بەهێزکردنی یادەوەری

ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەکان

چالاکی جەستەیی دەبێتە هۆی زیادبوونی لێشاوی خوێن بۆ تەواوی ئەندامەکانی جەستە، و یەکێک لەو ئەندامانەش بریتییە لە مێشک، کە ئەمەش وادەکات ببیت بە کەسێکی بیرتیژ، بەشی خزمەتگوزاری مرۆیی و تەندروستی پێشنیاری ئەوە دەکەن، کە کەسانی پێگەیشتوو بەلایەنی کەمەوە دەبێت هەفتانە نزیکەی ١٥٠ خولەک چالاکی ئایرۆبیکی مامناوەد وەک بەپێ ڕۆشتنێکی خێرا و ٧٥ خولەک چالاکی ئایرۆبیکی ئاست بەرز ئەنجامبدەن، هەروەها لە بارودۆخێکدا ئەگەر کاتت نەبوو بۆ ئەنجامدانی وەرزشێکی تەواو ئەوا دەتوانیت ڕۆژانە دە خولەک بەپێ بگەڕێیت. 

چالاک هێشتنەوەی باری دەروونی

هەر وەک چۆن چالاکییە جەستەییەکان یارمەتی هێشتنەوەی بیرتیژی مێشک دەدەن، بەهەمان شێوە چالاکییە هاندەرە دەروونییەکانیش یارمەتی زیادبوونی ئاستی بیرتیژی دەدەن، هەروەها چالاکییەکانی وەک شیکارکردنی مەتەڵ، یاری کۆنکەن، فێربوونی ئامێرێکی مۆسیقی، ئەنجامدانی کاری خۆبەخشی لە ڕێکخراو و قوتابخانەکاندا دەبنە هۆی زیادکردنی ئاستی یادەوەری. 

باشترکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان

کارلێککردنە کۆمەڵایەتییەکان یارمەتیدەرن بۆ دوورخستنەوەی مرۆڤ لە خەمۆکی و فشار، کە هەردووکیان دەتوانن هۆکاربن بۆ لەدەستدانی یادەوەری، هەوڵبدە بە شوێن ئەو دەرفەتانەدا بگەڕێیت کە وادەکەن لەگەڵ خۆشەویستان و هاوڕێکان و ئەوانی تر پێکەوە کۆببنەوە بە تایبەتی ئەگەر تۆ کەسێکیت کە بە تەنیا دەژیت.

ڕێکخستنی کاروبارەکان

لەوانەیە زیاتر شتەکان لەبیر بکەیت ئەگەر ماڵەکەت شپرزە بێت و تێبیبییەکانت تێکچوو بێت، ئەرکەکان، بەرواری چاوپێکەوتنەکان و ڕووداوەکانی تر لە یاداشتێکی تایبەت بنووسە، یاخود لەسەر ساڵنامە دیارییان بکە، چونکە لەوانەیە بە هەر چوونە ژوورەوەیەک بۆ ناو ژوورەکەت تێبینییەکان بەدەنگی بەرز بخوێنیتەوە تاکوو بە بەتەواوی لەناو مێشکدا بچەسپێت، هەروەها شوێنێک دابنێ بۆ جانتا، کلیل، چاویلکە و پێداویستیەکانی تر، هەوڵبدە زۆر شت لە یەک کاتدا ئەنجام نەدەیت و سەرقاڵبوونت سنووردار بکەیت، ئەگەر سەرنج بدەیتە سەر ئەو زانیاریانەی کە دەتەوێت بیانپارێزیت، ئەوا لەوانەیە زیاتر لە جارێک بیانڵێیتەوە و دووبارەیان بکەیتەوە، چونکە ئەم دووبارە کردنەوەیە لەوانەیە یارمەتیت بدات بۆ گەیشتن بەو شتەی کە تۆ هەوڵ دەدەیت بیپارێزیت و بیهێڵیتەوە لە مێشکتدا وەک گۆرانییەکی دڵخواز یان چەمکێکی نوێ.

خەوی باش

خەوتن رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە یارمەتیدان بۆ پتەوکردن و بەهێزکردنی بیرەوەریەکانت، بۆیە دەبێت خەوتنی پێویست بکەیت بە پێشینەی کارەکانت، هەروەها زۆرینەی کەسە پێگەشتوەکان ڕۆژانە پێویستیان بە حەوت تا نۆ کاتژمێر خەو هەیە.

خواردنی خۆراکی تەندروست

هەروەک چۆن ڕێجیمێکی تەندروست دەتوانێت کاریگەری بکاتە سەر دڵ و چالاکییەکانی دڵ بەهەمان شێوەش دەتوانێت کاریگەری بکاتە سەر مێشک، دەتوانیت زیاتر خۆراکەکانی وەک سەوزە و میوە، و هەموو جۆرەکانی دانەوێڵە لە ڕێجیمەکەتدا بەکاربهێنیت و ئەو خواردنانە هەڵبژێریت کە سەرچاوەی پرۆتینی کەم چەورین وەک ماسی، و پاقلەمەنییەکان، هەروەها دەبێت ئاگاداری باشی جۆری خواردنەوەکان بیت چونکە دەکرێت هۆکاربن بۆ بەهێزکردنی ئاستی یادەوری یاخود بە پێچەوانەوە بۆ نمونە، خواردنەوەی بڕێکی زۆری کحول دەبێتە هۆی لاوازی یادەوەری و لەدەستدانی هۆش.

ڕێکخستنی بارودۆخە درێژخایەنەکان

پێویستە شوێن ڕێنماییە تەندروستییەکانی پزیشکەکەت بکەویت بۆ چارەسەری بارودۆخەکانی وەک خەمۆکی، فشاری بەرزی خوێن، کۆلیسترۆڵی بەرز، شەکرە، قەڵەوی و لەدەستدانی بیستن، چونکە تاکوو لە ڕووی تەندروستییەوە زیاتر ئاگاداری خۆت بیت، لەئەنجامدا یادەوەریت بەهێزتردەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا، بە شێوەیەکی بەردەوام لەگەڵ پزیشکەکەت پێداچوونەوە بە دەرمانەکانتدا بکە، چونکە دەرمانە جۆراوجۆرەکان دەتوانن کاریگەری لەسەر یادەوەری دروستبکەن.

داواکردنی یارمەتی لە کاتی لەدەستدانی یادەوەری

ئەگەر بەهۆی لاوازبوون و لەدەستدانی یادەوەرییەکانتەوە نیگەران دەبیت بە تایبەتی ئەگەر لەدەستدانی یادەوەرییەکانت کاریگەری لەسەر توانای تەواوکردنی چالاکییە ئاساییەکانی ڕۆژانەت هەبێت یان ئەگەر تێبینی دەکەیت کە بیرکردنەوەکانت بەرەو خراپتر دەڕوات قسە لەگەڵ پزیشکەکەت بکە، ئەو لەوانەیە تاقیکردنەوەیەکی فیزیکیت بۆ ئەنجام بدات، یاخود پشکنینی یادەوەریت بۆ دەکات و کێشەکەت بۆ چارەسەر دەکات، هەندێک بارودۆخ پێویستی بە چەند تاقیکردنەوەیەکی تر هەیە، چونکە چارەسەرەکە پشت بەوە دەبەستێت کە چ شتێک بەشداری دەکات لە لەدەستدانی یادەوەرییەکانت.


سەرچاوەکان



580 بینین