نیشانەکانی دووگیانی بە منداڵی کچ

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-10-29-21:17:00 - کۆدی بابەت: 7035
نیشانەکانی دووگیانی بە منداڵی کچ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کۆمەڵێک نیشانە هەیە کە دیاری دەکەن منداڵەکە کچ بێت یاخود کوڕ، لە کۆندا ژنان دەیانوت ژان و ئازارێکی زۆر نیشانەیە بۆ دووگیانی بە کوڕ، بەڵام ئێستا زۆرێک دەبینرێن کە منداڵی کچیان دەبێت و ژان و ئازارێکی زۆریشیان هەیە، بۆیە ئەمە پێوەر نییە، ئەم نیشانانەش بەپێی ئەزموونە و زۆرجار بەوشێوەیە دەرچووە، بەڵام مەرج نییە کە ئەگەر هاتوو هەر ژنێک ئەم نیشانانەی هەبێت ئەوە بەدڵنییایەوە دووگیان بێت بە کچ و ئەمانە کۆمەڵێک نیشانەی زانستی و تەواو نین تەنها ئەزموونە و زۆرینە وابووە.

١٣ نیشانە کە دەریدەخات دووگیانیت بە کچ 

سکی بەرز

ئەگەر منداڵەکەت زیاتر لە بەشی سەرەوەی سکتە و سکەکەت بەرزە ئەگەری زۆرە کە کچ بێت، و هەروەها ئەگەریش سکت لە ناوەڕاست بوو هەر ئەگەری هەیە کە کچ بێت.

دڵتێکچوونی بەیانیان

دڵتێکچوونی زۆر و بێزارکەر بە تایبەت لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا کە پەیوەندی هەیە بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی هۆڕمۆن و بڕی شەکر لەناو خوێندا دەرخەری ئەوەیە کە دووگیانیت بە کچ.

لێدانی دڵی خێرا

ئەگەر لێدانی دڵت زۆر خێرا بێت واتە ١٤٠ بۆ ١٦٠ بێت لە خولەکێکدا ئەوا نیشانەیە بۆ دووگیانی بە کچ.

پێستی چەور و زیپکاویی

ئەگەر لە کاتی دووگیانیەکەدا پێستت زۆر چەور بوو و زیپکەشی هەبوو دووبارە ئەگەری زۆرە کە منداڵەکەت کچ بێت.

حەز بۆ شیرینی

ئەگەر دایکەکە زیاتر حەزی لە خواردنی شیرینە و بە تایبەت بسکیت و جۆرەکانی بەستەنی بە هەمان شێوە ئەگەری ئەوە زۆرە کە کچ بێت.

گۆڕانکاری دەروونی

ئەگەر لەو ماوەیەدا گۆڕانکاری زۆر هات بەسەر دەروونتدا، وەک توڕەیی و خەمۆکی و گریانی بەردەوام ئەوا کچە.

شێوازی خەوتن

ئەگەر لە ماوەی دووگیانیدا بە لای ڕاستدا زیاتر خەوتیت ئەوا ئەو ئەگەرەی کە کچ بێت زیاترە لەوەی کە کوڕ بێت.

گۆڕانکاری قژ

ئەگەر قژت تەنک بێت و بوەرێت و بشکێتەوە تاڵەکانی ئەوا دووگیانیت بە کچ.

ڕەنگی میز

کاتێک میزەکەت زۆر خەست و ڕەنگی زەردی تۆخە منداڵەکەت کچە.

خۆشحاڵی

ئەگەر لە ماوەی دووگیانیدا خۆشحاڵ و لەخۆ ڕازیبیت ئەوا منداڵەکەت ئەگەری زۆرە کچ بێت.

قەبارەی مەمک

کاتێک مەمکی چەپ کەمێک گەورەتر بێت لە مەمکی ڕاست ئەوا منداڵەکەت کچە.

خواردنی سیر

کاتێک کە سیر دەخۆیت و بۆنی دەمت زۆر ناگۆڕێت ئەوا منداڵەکەت کچە و بەڵام ئەگەر بۆنەکە زوو بڵاوبوویەوە و زۆر بوو ئەوا کوڕە. 

قەبارەی لووت

ئەگەر لووتت زۆر نەگۆڕێت و گەورە نەبێت کاتی دووگیانی ئەوا کچە.


سەرچاوەکان



96695 بینین