کاتێ - شێرکۆ بێکەس

له‌لایه‌ن: - ئاڵەکۆک - به‌روار: 2021-11-10-23:34:00 - کۆدی بابەت: 7155
کاتێ - شێرکۆ بێکەس

ناوه‌ڕۆك

کاتێ

شاعیر: شێرکۆ بێکەس

بەرهەم: تریفەی هەڵبەست

شیعر: کاتێ

کاتێ پرشنگی سەرنجی نیگات
دنیای ئارامی لێ ورووژانم

کاتێ کە لەنجەی پڕ لەمۆسیقات
تەزووی ئارەزووی خستە سەر گیانم

***

زانیم کە ژینی دوێنێی بێتۆیی
تەمەنی لاوییم بێهوودە ڕۆیی

زانیم کە بێ تۆ ئا ئەم ژیانە
ئاخە، کسپەیە، ناسۆرە، ژانە.


سەرچاوەکان



382 بینین