زانیاری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-12-16-15:46:00 - کۆدی بابەت: 7273
زانیاری

ناوه‌ڕۆك

زانیاری

زانیاری (بە ئینگلیزی: Information, بە عەرەبی: معلومة) وەک داتایەک پێناسە دەکرێت کە پرۆسەکراوە بۆ ئەوەی واتادار بێت و بە چوارچێوەیەکی دیاریکراوەوە بەستراوەتەوە. زانیاری زاراوەیەکی فراوانە کە بەپێی سەردەمی ئێستا لە چەند واتایەکدا بەکاردێت، و بە گشتی بە زاراوەکانی وەک: واتا، زانین، ڕێنوێنی، پەیوەندی دەبەسترێتەوە.

تایبەتمەندیەکانی زانیاری

  • تایبەتمەندی سانایی، زانیارییەکان دەتوانن دووبارە دابڕێژرێنەوە، بۆ نموونە زانیاریەکە خۆی دەتوانێت لە لیست و شێوەی ئەندازەیی و وێنەی جوڵاو و دەنگ پیشان بدرێت.
  • توانای گواستنەوەیان بە ڕێگای دیاریکراو هەیە، یاخود بڵاوکردنەوەیان بە شێوەیەکی گشتی کە هەرکەس ویستی وەریبگرێت بتوانێت دەستی پێی بگات.
  • زانیاری دەتوانێت لەگەڵ زانیاری دیکەدا تێکەڵ ببێت، بۆ نموونە دەکرێ چەند لیستێکی دیکە بە ئاسانی لە لیستێکدا دابنرێن یان دەقی نوێ لە نووسراوەکاندا دروست بکرێت.
  • زانیاری دروست دەتوانرێ لە زانیاری نادروست یان سەرلێشێواو جیابکرێتەوە، ئەویش بە شوێنکەوتنی ڕێڕەوە ناتەواوەکان و قەرەبووکردنەوەی کەموکوڕی زانیارییە ناتەواوەکان و ڕزگارکردنیان لە ژاوەژاو.
  • زانیارییەکان بەدرێژایی مێژوو گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، ئەمەش بەپێی گرنگییان لەو ماویەدا.

جۆرەکانی زانیاری

زانیارییە گەشەپێدەرەکان: وەک خوێندنەوەی کتێب و نووسراو و دەستکەوتنی تێگەشتن و ڕاستیی نوێ بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ڕووناکبیری مرۆڤ و فراوانکردنی دیدگای.

زانیاریی کرداری: ئەو زانیاریانەی کە مرۆڤ لە ڕێگەیەوە چەمک و ڕاستیەکان بەدەست دەهێنێت کە یارمەتی دەدات کارێک بکات، پرۆژە یان بڕیارێک بدات.

زانیاریی پەروەردەیی: بریتییە لەو زانیارییانەی خوێندکاران بە درێژایی ساڵانی خوێندن بەدەستی دەهێنن بە گشتی و بواری تایبەت.

زانیاریی بیرمەندی: بریتییە لەو بیرۆکە و بیردۆز و گریمانە دەربارەی ئەو پەیوەندیانەی کە دەشێ لە نێوان چەندین بابەتی جیا هەبن.

زانیاریی توێژینەوە: ئەمانە بریتین لە تاقیکردنەوەکان، ئەنجامەکان، ئەنجامەکانی توێژینەوە و داتاکان کە دەتوانرێت لە ئەزموونی کەسەکە خۆی یان ئەوانی ترەوە بەدەست بهێنرێت، کە دەکرێت لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی تاقیگەیی یان توێژینەوەی ئەدەبی بێت.

زانیاریی شێوازی سیستمێک: میتۆدی زانستی لەخۆدەگرێت کە توێژەر بەتوانا دەکات بە وردی توێژینەوەکەی ئەنجام بدات و ئەم جۆرە زانیاریانە ئەو ئامرازانە لەخۆ دەگرێت کە بەکاردێت بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و داتای دروست لە توێژینەوەکە.

زانیاریی سەرنجڕاکێش و وروژێنەر

زانیاریی سیاسی: ئەم جۆرە زانیاریانە چەقی بابەت و پڕۆسەی بڕیاردانن.

زانیاریی ڕێنوێنیکار

زانیاریی فەلسەفی کە بیرۆکەیەکی ڕێنوێنیکار بە تاک دەبەخشێت لە داڕشتنی بیرۆکەیەکی زانستی یان ئەدەبی.


سەرچاوەکان



1806 بینین