منداڵان چی له ئاژەڵەکانەوە فێردەبن؟

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2021-12-27-22:10:00 - کۆدی بابەت: 7411
منداڵان چی له ئاژەڵەکانەوە فێردەبن؟

ناوه‌ڕۆك

پەیوەندی نێوان منداڵ و ئاژەڵەکان

منداڵان ئاژەڵەکانیان خۆشدەوێت و لە تەمەنێکی کەمدا هەوڵدەدەن لاسایی ڕەفتار و دەنگیان بکەنەوە، تەنانەت ناوی زۆربەی ئاژەڵەکان لەو شتە سەرەتاییانەن کە منداڵ فێریان دەبێت، پەیوەندی منداڵ لەگەڵ ئاژەڵەکان یارمەتی گەشەی منداڵ دەدات، لێرەدا باسی چەند خاڵێک لەو خاڵانە دەکەین کە منداڵان له ئاژەڵەکانەوە دەتوانن فێریببن:

  • هەستی ئاسایش و متمانە: ئاژەڵەکان بوونەوەری نهێنی پارێزن بۆ باسکردنی شتی تایبەتی، بەگشتی منداڵ وەکوو بووکەڵەکانی قسە لەگەڵ ئاژەڵەکانیش دەکات، گەرچی لەوانەیە ئەمە سەیر دەربکەوێت بەڵام یارمەتی منداڵ دەدات تا بە ئاسوودەیی بیرکردنەوە و ڕازەکانی بۆ کەسێک کە جێگای متمانەیەتی باس بکات.
  • وانەکانی ژیان: ئاژەڵەکان وانەکانی ژیان وەکوو نەخۆشی، لەبیرکردن، تەمبەڵی، مردن و لەدایکبوون فێری منداڵ دەکەن، ڕونکردنەوەی ئەم بابەتانە بۆ دایک و باوک ڕەنگە قورس بێت بەڵام لەگەڵ بوونی ئاژەڵ ئاسانتر دەبێت و یارمەتی ڕوونکردنەوەیان دەدات.
  • هەڵگرتنی بەپرسیارێتی: ئاژەڵەکان دەبنە هۆی بەهێزکردنی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لای ئەو منداڵانەی بەخێویان دەکەن، وادەکات فێری ئەوە ببن ئاگاداری کەسێک یان شتێک بکەن و بەرپرسیارێتی هەڵگرن، هەڵبەت هەستی منداڵیش بەرامبەر ئاژەڵەکان زیاد دەکات.
  • خۆشویستنی سروشت: ئاژەڵەکان دەبنە هۆی دروست کردنی پەیوەندی لەگەڵ سروشت، هەموو مرۆڤەکان لە بوونیاندا سروشتیان خۆشدەوێت و خۆیان بە وابەستەی دەزانن، ئاژەڵەکانیش ئەم هەستە لای منداڵ بەهێزتر دەکەن و فێریان دەکات کە بە شێوەیەکی دروست سروشت بەکاربهێنێت بەبێ لەناوبردنی و ڕێزگرتن لێی و خۆشویستنی.
  • ڕێزگرتن له بوونەوەری زیندوو: ئاژەڵەکان هەستی ڕێزگرتن له بوونەوەری زیندوو فێری منداڵ دەکەن، کاتێک منداڵ زۆر سادەیە پێت وابێت هەرشتێک زوو دووبارە دەبێتەوە و دەکرێت بە ئاسانی فرێی بدەی و دووری بخەیتەوە، هەبوونی ئاژەڵی ماڵی یان تەنانەت سەیرکردنی هەڵسوکەوتی ئاژەڵان لەگەڵ یەکتر و مرۆڤەکان دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵ فێرببێت کە دەبێت لەگەڵ هەر بوونەوەرێکی زیندوو بەڕێزەوە ڕەفتار بکرێت.


سەرچاوەکان



612 بینین