ئەو خۆراکانەی یارمەتی سپی بوونەوەی ددان دەدەن

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2021-12-29-01:16:00 - کۆدی بابەت: 7426
ئەو خۆراکانەی یارمەتی سپی بوونەوەی ددان دەدەن

ناوه‌ڕۆك

زەردبوونی ددانەکان

گۆڕانی ڕەنگی ددانەکان پێشهاتێکی باوە کە تووشی زۆربەی مرۆڤەکان دەبێت، کاتێک ڕوودەدات کە بەشی دەرەوەی ددان یان مینای ددان ڕەنگێکی نەخوازراوی دەبێت، لە بازاڕ و فرۆشگەکاندا بەرهەمی تایبەت بە سپی کردنەوەی ددان زۆرن، دەتوانرێت هەویری ددانی تایبەت بە سپی کردنەوەی ددان، یان جێڵی سپی کردنەوەی ددان بەکاربێت، یاخود پزیشکی ددان چارەسەری دیکە پێشنیاز بکات بۆ سپی کردنەوەی ددانەکان، بەڵام ئەم چارەسەرانە دەکرێت تێچوویان زۆربێت، هەروەها پێکهاتەی کیمیاییان تێدایە و دەکرێت قورس بن لەسەر ددان و جوین، ئەگەر کەسێکیت پێت خۆشە بەبێ بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی ددانەکانت پاک بکەیتەوە، دەبێت بە دوای ئەو پێکهاتە سروشتییانەدا بگەڕێیت کە ددان سپی دەکەنەوە.

پێکهاتە سروشتییەکان

شلیک

شلیک ترشی مالیکی تێدایە، ئەم ترشە تایبەتمەندی سپیکردنەوەی هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ ڕوونکردنەوەی ددانی زەردبوو، هەروەها ترشی مالیک دەتوانێت بەرهەمهێنانی لیک زیاد بکات لەو کەسانەدا کە کێشەی وشکبوونەوەی ناودەمیان هەیە، بەرهەمهێنانی لیک بە لابردنی خواردن و پیسی سەر ددانەکان، یارمەتی پاراستنی ددان دەدات دژی ڕزین کە هۆکارێکی سەرەکی گۆڕانی ڕەنگی ددانە.

شووتی

شووتی لە شلیک زیاتر ترشی مالیکی تێدایە، مالیک ڕۆڵێکی باشی هەیە لە ڕوونکردنەوەی ڕەنگی ددانەکان و هاندانی زیاتر دەردانی لیک، زۆربەی خەڵکی دەڵێن کە ڕیشاڵی ناو شووتی ددانەکان دەشواتەوە و یارمەتی لابردنی کلسی سەر ددان دەدات، بەڵام هیچ سەلماندنێکی زانستی بوونی نییە بۆ ئەو بیروڕایە.

ئەنەناس

ددانەکان بە توێژ یان چینێک لە پڕۆتینەکانی ناو لیک داپۆشراون، ئەم توێژە ددان دەپارێزێت بەڵام لە هەمان کاتدا ڕەنگی ناو خواردن دەمژێت کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی کلس و زەردبوونی ڕەنگی ددانەکان، هەروەها ئەم چینە وەک هۆکارێکی لکێنەر ڕۆڵ دەبینێت بۆ بەکتریا، کە بەکتریاش لکا بە ددانەوە و کۆبوویەوە لەسەر ددان دەبێتە هۆی دروست بوونی کلس و گۆرانی ڕەنگی ددان، ئەنەناس بە شێوەیەکی سروشتی دەتوانێت ئەو توێژە بتوێنێتەوە، چونکە ئەنزیمی شیکەرەوەی پڕۆتینی تێدایە کە دەتوانێت پڕۆتینی وەک ئەوانەی ناو ئەو توێژەی سەر ددان تێک بشکێنێت.

پاپایا

پاپایا بە هەمان شێوەی ئەنەناس ئەنزیمی شیکەرەوەی پڕۆتینی تێدایە.

شیر

شیر ترشی لاکتیکی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ ڕوونکردنەوەی ڕەنگی مینای ددان، هەروەها هانی دەردانی لیک دەدات کە یارمەتیدەرە بۆ شۆردنی بەکتریای هۆکاری کلۆربوون، کەیسن (بە ئینگلیزی: Casein) کە پڕۆتینێکی ناو شیرە بە هەمان شێوە ڕێگری دەکات لە گۆڕانی ڕەنگی ددانەکان، کەیسن یارمەتی دامەزراندنی فۆسفاتی کالسیۆم دەدات بۆ کەمکردنەوەی کلۆری و ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی کلس لەسەر ددان.
شیرەمەنییەکانی وەک پەنیر و ماست بە هەمان شێوە ترشی لاکتیک و کەیسنیان تێدایە و دەکرێت هەمان کاریگەرییان هەبێت.

چەندێکی پێ دەچێت تاکوو ئەم خۆراکانە کاریگەرییان هەبێت؟

دیاری نەکراوە کە ئەم خۆراکانە چەند کاتیان پێویستە تاکوو کاریگەرییان هەبێت لەسەر سپی کردنەوەی ددانەکان، بەڵام بە بەراورد بە بەرهەمە بازرگانییەکان بەرهەمە سروشتییەکان کاتی زیاتریان پێویستە تاکوو کاریگەربن، جگە لەوە پشت دەبەستێت بە ڕەنگی سروشتی ددانەکە، ئەگەر ددانەکە زۆر ڕەنگی گۆڕابێت ئەوا کاتی زۆرتری دەوێت تاکوو ئەنجامەکەی دەربکەوێت.

ئەو خۆراکانە کەم بکەرەوە کە ددان زەرد دەکەن

دەتوانیت بە کەمکردنەوەی خواردنی ئەو خۆراکانەی ددان زەرد دەکەن ڕێگری بکەیت لە زیاتر زەردبوونی ددانەکانت، ئەو خۆراکانەش بریتیین لە:

کاتێک خواردنەوەیەکی زیانبەخش بۆ ددانەکانت دەخۆیتەوە، پەتی ددان بەکاربهێنە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی کلسی ددانەکان، هەروەها دەتوانت شیر بکەیتە چا یان قاوەوە بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانیان.


سەرچاوەکان



915 بینین