ناوهڕۆك
ئەفغانستان
وڵاتی ئەفغانستان وڵاتێکە دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەری ئاسیا و یەکێکە لە وڵاتە گەورەکان، خاوەنی مێژوویەکی دێرینە و لە ساڵانی کۆتایی بەردەوام جەنگ و ململانێی تێدابووە.
ئەو دەوڵەتانەی لە خاکی ئەفغانستان خاوەن دەسەڵات بوون
- ئیمپڕاتۆری ماد (٦٧٨ بۆ ٥٤٩ـی پێش زایین)
- بەشێک بووە لە ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی (٥٤٩ بۆ ٣٣٠ـی پێش زایین)
- بەشێک بووە لە ئیمپڕاتۆریەتی مەکدۆنیا (٥٤٩ بۆ ٢٥٦ـی پێش زایین)
- شانشینی یۆنانی-بەکتریاکان (٢٥٦ بۆ ١٥٠ـی پێش زایین)
- بەشێک بووە لە دەوڵەتی هیندۆ-پارسەکان یان ئەکشانییەکانی هیند و هیندۆسایثییەنەکان (١٥٠ بۆ ٣٠ـی پێش زایین)
- ئیمپڕاتۆریەتی کوشان (٣٠ بۆ ٣٢٠ـی زایینی)
- ئیمپڕاتۆریەتی کیدارەکان (٣٢٠ بۆ ٥٠٠)
- دەسەڵاتی ئالخوونەکان (٣٨٠ بۆ ٥٦٠)
- دەسەڵاتی هێفثلایتەکان یان هەپتالییەکان (٤١٠ بۆ ٥٥٧)
- شانشینی نێزاک (٤٨٤ بۆ ٧١١)
- بەشێک بووە لە شانشینی ساسانییەکان (٥٠٠ بۆ ٦٦١)
- بەشێک بووە لە دەوڵەتی ئومەوی (٦٦١ بۆ ٧٥٠)
- بەشێک بووە لە دەوڵەتی عەباسی (٧٥٠ بۆ ٨٢١)
- بەشێک بووە لە دەوڵەتی بنەماڵەی تاهیرییەکان (٨٢١ بۆ ٨٧٣)
- ئیمپڕاتۆریەتی سەفاڕییەکان (٨٧٣ بۆ ١٠٠٣)
- دەوڵەتی غۆرییەکان (٨٧٩* بۆ ١٢١٥)
- بنەماڵەی غەزنەوییەکان (١٠٠٣ بۆ ١١٦٣)
- بەشێک بووە لە خواڕەزمشاھییەکان (١١٦٣ بۆ ١٢٣١)
- بەشێک بووە لە ئیمپڕاتۆریەتی مەغۆلەکان (١٢٣١ بۆ ١٣٦٩)
- بەشێک بووە لە دەوڵەتی تەیمووری (١٣٦٩ بۆ ١٤٠٥)
- ناوجەرگەی دەسەڵاتی تەیموورییەکان بووە (١٤٠٥ بۆ ١٥٠٦)
- بەشێک بووە لە دەوڵەتی خانات بوخارا (١٥٠٦ بۆ ١٧٠٩)
- دەوڵەتی هۆتاکییەکان (١٧٠٩ بۆ ١٧٣٨)
- بەشێک بووە لە ئیمپڕاتۆریەتی ئەفشارییەکان (١٧٣٨ بۆ ١٧٩٦)
- دەوڵەتی دوورانی کە بە شانشینی ئەفغانیش ناودەبرێت (١٧٤٧ بۆ ١٨٢٦)
- ئیمپڕاتۆریەتی ئەفغانی (١٨٢٣ بۆ ١٩٢٦)
- شانشینی ئەفغانستان (١٩٢٦ بۆ ١٩٧٣)
- کۆماری ئەفغانستان (١٩٧٣ بۆ ١٩٧٨)
- کۆماری دیموکراتی ئەفغانستان (١٩٧٨ بۆ ١٩٩٢)
- کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستان (١٩٩٢ بۆ ٢٠٠١)
- دەوڵەتی کاتیی ئەفغانستان (٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٢)
- دەوڵەتی ئیسلامیی گوازراوەی ئەفغانستان (٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٤)
- کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستان (لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە هێشتا دانپێدانراوە) (٢٠٠٤ بۆ ٢٠٢١)
- ئیماڕەتی ئیسلامیی ئەفغانستان (حکوومەتی تاڵیبان) (٢٠٢١ بۆ ئێستا)
سەرچاوەکان
561 بینین