ئەحمەد خەلیل

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2022-01-18-21:43:00 - کۆدی بابەت: 7631
ئەحمەد خەلیل

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەحمەد خەلیل (بە ئینگلیزی: Ahmad Khalil) هونەرمەندێکی کوردی هەرێمی کوردستانە و خاوەنی دەیان بەرهەم و گۆرانییە. ساڵی ١٩٨٤ لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە.

ژیان

ئەحمەد خەلیل لە ساڵی ١٩٨٤ لە کانێسکانی سلێمانی لەدایکبووە. تەمەنی منداڵی و لاوی لە گەڕەکی سەرچنار بەسەربردووە. بەهۆی نەبوونییەوە تاوەکوو قۆناغی یەکەمی ناوەندی خوێندووە. لە ژیانیدا زۆر کاری کردووە، وەک: بۆیاخچێتیی پێڵاو و حەماڵی. لە باری خۆیەوە ئەحمەد خەلیل دەڵێت کەسێکە زۆر ڕقی لە کەسێکە بەردەوام قسەیەک دووبارە بکاتەوە، یان نکوڵی لەڕادەبەدەر بکات. هەروەها زۆر زوو دڵی باش دەبێتەوە و کەسێکی دڵپاکە.

کاری هونەری

ئەحمەد خەلیل دەڵێت کە لە منداڵییەوە بەهرەی گۆرانی وتنی هەبووە. ساڵی ٢٠١٢ یەکەمین گۆرانی خۆی بەناوی چاوەڕوانی لە نووسینی ڕەزای ئەکبەری و مۆسیقاژەن (ئەفشین شوکری) بڵاو دەکاتەوە. خۆی دەڵێت لەبەرئەوەی بۆ خۆشەویستی پێشووتری وتویەتی زۆر جەختی کردووەتەوە کە کارێکی پەسەندکراوی خۆی بێت و دوو جار کلیپەکەی ڕەتکردووەتەوە تاوەکوو سێیەم کلیپی بەدڵ بووە.

لە گۆرانی وتندا کاریگەری ناسڕی ڕەزازی، پەیوەند جاف، حەمەجەزا و ئەردەڵان بەکری لەسەرە. لە جۆری گۆرانی وتندا خۆی بە کەسێکی سەرکەوتوو دەزانێت لە ئەرەبێسکدا.

ساڵی ٢٠١٦ ئەلبوومێکی بەناوی (نەبەرد) بڵاوکردەوە و وتی لە خۆشەویستی هاوڕێیەکیەتی کە بەهۆی ڕووداوێکەوە گیانی لەدەستداوە. ئەلبوومەکە ١٠ گۆرانییە، ستایلی ئەرەبێکسە و لە تورکیا کاری مۆسیقاژەنیی بۆ کراوە. ماوەی سێ ساڵ کاری لەسەرکردووە و هۆنراوەکانی لەگەڵ بەڵێن سەنگاوی نووسیوە.

ژیانی تایبەتی

ئەحمەد خەلیل دووجار خۆشەویستی کردووە و جارێک ناسەرکەوتوو و جارێکی تر بە هاوسەرگیری کۆتایی هاتووە، بەڵام لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە.


سەرچاوەکان



918 بینین