زانکۆی ستانفۆرد

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-01-19-22:30:00 - کۆدی بابەت: 7641
زانکۆی ستانفۆرد

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی زانکۆی ستانفۆرد

زانکۆی ستانفۆرد (بە ئینگلیزی: Stanford University)، ناوی فەرمی زانکۆکە بریتییە لە "زانکۆی لیلاند ستانفۆرد جونیەر" (بە ئینگلیزی: Leland Stanford Junior University)، یەکێکە لە باشترین و بەناوبانگترین زانکۆکانی جیهان و ناوبانگی لە ئاست زانکۆ بەناوبانگەکانی تری جیهاندایە وەک، زانکۆی هارڤارد و زانکۆی کامبریج، ئەم زانکۆیە دەکەوێتە ویلایەتی کالیفۆرنیای کیشوەری ئەمریکا، لە بەشی ڕۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نزیک زەریای هیندی، زانکۆکە لە ساڵی ١٨٨٥ لەسەر دەستی لیلاند ستانفۆرد و جەین سانفۆرد لە یادی لە دایکبوونی منداڵەکەیان کە بە گرانەتا کۆچی دوایی کردبوو دامەزراوە، لیلاند ستانفۆرد سیناتۆرێکی ئەمریکی بوو و پارێزگاری پێشووی ویلایەتی کالیفۆرنیا بوو، زانکۆی ستانفۆرد لە ساڵی ١٨٩١ کرایەوە و یەکەم قوتابی لەو ساڵەدا وەرگرت، هەرچەندە زانکۆکە لە ماوەی ساڵانی ١٩٨٩ بۆ ١٩٠٦ بەهۆی بومەلەرزەوە زیانی زۆری بەرکەوت بەڵام هەموو جارێک دووبارە دروستکراوەتەوە، زانکۆی ستانفۆرد لە سەرەتادا تیکەڵاو بوو بەڵام دواتر ڕێژەی وەرگرتنی خوێندکاری کچ سنووردار کرا بۆ ٥٠٠ خوێندکار، ساڵانە هەزاران خوێندکار لە زانکۆکە دەردەچن و بڕوانامەی بەکالۆریۆس، دکتۆرا و ماستەر بەدەست دەهێنن، هەروەها ڕێژەی وەرگرتنی خوێندکار لە ئەم زانکۆیە سنووردارە بە جۆرێک کە ساڵانە لەکۆی پێشکەشکردنی ١٠٠ داواکاری خوێندن تەنها چوار داواکاری وەردەگیرێت.

سکوڵەکانی زانکۆی ستانفۆرد

زانکۆی ستانفۆرد پێکدێت لە حەوت سکوڵ کە هەموویان لە یەک کەمپا کۆبوونەتەوە:

  • سکوڵی فێرکاری بازرگانی: سکوڵی فێرکاری بۆ بازرگانی لە زانکۆی ستانفۆرد خوێندکارەکانی فێری چۆنیەتی گۆڕینی ژیان و جیهان دەکات بە ڕێگای بازرگانی کردن.
  • سکوڵی زانستە ژینگەییەکان، وزە و زەوی: زانایانی بیرمەندی زانکۆی ستانفۆرد کاردەکەن بۆ باشتر تێگەیاندنی خویندکارانی زانکۆکە لە مێژوو، داهاتووی هەسارەکەمان، مەترسییە جیۆلۆجییەکان، وزە، سەرچاوەکان و گۆڕانکاری لە کەشوهەوا.
  • سکوڵی فێرکاری: لە ئەم سکوڵەدا خوێندکارانی هەموو سکوڵە جیاوازەکان ڕاهێنان و تاقیکردنەوەی تایبەت ئەنجام دەدەن بە پێی پسپۆڕییەکانی خۆیان.
  • سکوڵی ئەندازیاری: سکوڵی ئەندازیاری زانکۆی ستانفۆرد نزیکەی سەدەیەکە لە پێشەنگی داهێناندایە بۆ دروستکردنی تەکنەلۆجیای تەوەرەیی، دەرمان، وزە و بازرگانی.
  • سکوڵی زانستە مرۆڤایەتییەکان: گەورەترین سکوڵی زانکۆکەیە و لە سەدا ٧٥ی دەرچووانی زانکۆکە بڕوانامە لە ئەم سکوڵە وەردەگرن و لە سەدا ٤٠ی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆراش هەر لە ئەم سکوڵەیە.
  • سکوڵی یاسا: لە سکوڵی یاسای زانکۆی ستانفۆرد بڕوانامەی ماستەر دەدرێتە خوێندکاران.
  • سکوڵی پزیشکی: لە سکوڵی پزیشکی زانکۆی ستانفۆرد خوێندکار فێری دۆزینەوەی چارەسەر بۆ نەخۆش، چاودێری کردنی نەخۆش و پێدانی ڕێنمایی بە نەخۆش دەبێت.

 پسپۆڕییەکان لە زانکۆی ستانفۆرد

مەرجەکانی وەرگرتنی خوێندکار لە زانکۆی ستانفۆرد

  • پێویستە کۆنمرەی خوێندکار لە ٣.٩٦ کەمتر نەبێت.
  • نمرەی خوێندکار لە هەردوو تاقیکردنەوەی (SAT وACT) بۆ دیاریکردنی ئاست، پێویستە ڕێژەیەکی بەرز بێت.
  • کۆنمرەی خوێندکار لە تاقیکردنەوەی SAT پێویستە لە کۆی ١٦٠٠ نمرە ١٥٠٥ نمرە بێت تا خوێندکار بتوانێت لە زانکۆکە وەربگیرێت و بخوێنێت.

بەناوبانگترین دەرچووەکان لە زانکۆی ستانفۆرد

  • لاری پەیج، بەڕێوبەری کۆمپانیای گۆگڵ.
  • سیگۆرنی ویڤەر، ئەکتەری ئەمریکی.
  • تایگەر وودز، ئەفسانەی یاری گۆڵف.
  • ڕیز ویزەرسپوون، ئەکتەری ئەمریکی.
  • سێرگی برین، دامەزرێنەری گۆگڵ.
  • چێڵی کلینتۆ، کچی بیڵ کلینتۆن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا.
  • فرێد ساڤیچ، گەنجترین ئەکتەری پاڵێوراوی خەڵاتی ئامی.
  • جولی فۆدی، پاڵەوانی جامی جیهانی ئافرەتانی فیفا و براوەی مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپی.
  • پیتەر تێڵ، دامەزرێنەری ئەپی بانکی ئۆنلاینی پەیپاڵ.
  • ڕید هاتینکس، دامەزرێنەری نێتفلیکس.


سەرچاوەکان



450 بینین