ئاڵای بێ وڵات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-03-30-23:35:00 - کۆدی بابەت: 8090
ئاڵای بێ وڵات

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئاڵای بێ وڵات (بە ئینگلیزی: A Flag Without a Country) فیلمێکی بەڵگەنامەیییە و لە دەرهێنانی بەهمەن قوبادییە، کە لە ساڵی ٢٠١٥ دەرچوو. هەریەکە لە هێلی لەڤ و نەریمان ئەنوەر لە فیلمەکەدا دەردەکەون. فیلمەکە باس لە گەلی کورد، جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین وە ئەوەش پیشاندەدات کە وێڕای ئەوەی کورد ژمارەیان ٤٥ میلیۆن کەسە بەڵام تا ئێستا وڵاتێکیان نییە.

فیلمەکە لە بەرهەمهێنانی هاوبەشی پارێزگای هەولێرە، لە ٤ی ئابی ٢٠١٦ لە هەولێر نمایشکرا.

دەرھێنەر بەھمەن قوبادی
بەرھەمھێنەر بەھمەن قوبادی
کاست ھێلی لۆڤ، نەریمان ئەنوەر
مۆسیقا بەھمەن قوبادی، ئەشکان کوشانژاد، ودات ییڵدرم، باجار و کارداش تورکلەر، حوسەین کارابای و لاوژە
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە مژفیلم
ڕێکەوتی دەرچوون ٢٠١٥
وڵات هەرێمی کوردستان
زمان  کوردی

چیرۆک

چیڕۆکی فیلمەکە لەسەر دوو کەسایەتییە، یەکەمیان ھێلی لوڤ کە وەک گۆرانیبێژێکی پۆپ دەیەوێت چاوی جیھان بخاتە سەر کورد و کوردستان. لەلایەکی دیکەشەوە نەریمان فڕۆکەوانێکی کوردە، کە بەھۆی کارەکەیەوە پێیەکی شکاوە، بەڵام نەریمان کەسێکی کۆڵنەدەرە و دەیەوێت فێرگەیەکی فڕۆکەوانی بۆ منداڵانی کورد دابمەزرێنێت بەڵام دایک و باوکی منداڵەکان دوای زانینی چیرۆکی نەریمان، ئامادەنین منداڵەکانیان ڕەوانەی فێرگەکە بکەن. سەرباری زەحمەتییەکانیشی بەڵام نەریمان لەو خەونەی وازناھێنێت.

نمایش

فیلمەکە لە چەندین فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی نمایشی ھەبوو.

  • ٢٠١٥ بیستەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بوسان
  • ٢٠١٥ خەڵاتی پەردەی ئاشتی ئاسیا
  • ٢٠١٦ فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ساندس
  • ٢٠١٦ ٢٢ەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤیلنویس لە لیتوانیا
  • ٢٠١٦ فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئێدنبرە
  • ٢٠١٦ فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی میونشن
  • ٢٠١٦ فیستیڤاڵی فیلمی EEFF لە بەریتانیا
  • ٢٠١٦ فیستیڤاڵی فیلمی فۆکۆئۆما لە ژاپۆن
  • ٢٠١٧ ٤٠ەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “ماسترا لە سائۆپائۆلۆ، بەڕازیل
  • ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، لە ٢٩ەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «تریست» لە تریست، ئیتاڵیا


سەرچاوەکان



347 بینین