چۆنیەتی هەڵبژاردنی شووتیی سوور و شیرین

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-04-05-23:12:00 - کۆدی بابەت: 8145
چۆنیەتی هەڵبژاردنی شووتیی سوور و شیرین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شووتی میوەیەکی شیرین و خڕە و لە وەرزی هاویندا پێدەگات. ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە و دەرەوەی سەوزە و ناوەوەی سوورە و ناوکی ڕەشی تێدایە. هەر 100 گرام شووتی سوور 90٪ ئاو و 10 گرام شەکر و نزیکەی نیو گرام پرۆتینی تێدایە. 7 ملیگرام چەوری و نزیکەی 9 ملی گرام کالسیۆمی تێدایە. 100 گرام شووتی نزیکەی 50 کالۆری دەداتە لەش.

تۆوی شووتیش دەوڵەمەندە بە پرۆتینە بەرزەکان، کە ڕێژەیەکی زۆری چەوری ناتێری تێدایە. لە ڕووی خۆراکەوە سوودبەخشە، بە تایبەتی چەوریی ئۆمێگا کە یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ دەدات لە خوێندا.

چۆنیەتی هەڵبژاردنی شووتیی باش

بۆ هەڵبژاردنی شووتی سووری تام شیرین چەندین شێواز و هۆکار لە نێوان وڵاتان و کیشوەرەکاندا هەن و جیاوازن، بەڵام کۆمەڵێک تێبینی هەیە کە زۆربەی "پسپۆڕانی هەڵبژاردنی شووتی" لەسەری کۆکن:

  • پەڵەیەک کە بە پەڵەی کێڵگە ناسراوە، لە شووتی سووری شیریندا دەردەکەوێت، زۆرجار کە پەڵەکە ڕەنگی زەرد یان پڕتەقاڵی بوو ئەوە واتە شووتییەکە پێگەیشتووە.
  • لە دەرەوەی شووتی سووری شیرین خاڵی قاوەیی هەیە کە نیشانی دەدات هەنگەکان چەند جارێک دەستیان لە بەشە هەڵئاوساوەکانی سەر گوڵی شووتییەکە داوە.
  • شووتی بەسەر دوو ڕەگەزدا دابەشکراوە (نێر و مێ). نێر بە شێوەی هێلکەیی و قەبارەی گەورەی دیاری دەکرێت بە پێچەوانەی مێینە کە شێوەکەی زۆرجار سپۆری و هێلکەییە و تامی شیرینترە.
  • کرتە بکە لەسەر شووتیەکە و ئەگەر گوێت لە ئەڵقەیەک بوو کە دەنگ دەداتەوە، دەزانی ئەوە سوورێکی شیرینە.
  • کلکی شووتی شیرین دەبێت وشک بێت.


سەرچاوەکان



478 بینین