حسێن زەهاوی

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-06-06-12:35:00 - کۆدی بابەت: 8919
حسێن زەهاوی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

حسێن زەھاوی یان هەژار زەهاوی (بە ئینگلیزی: Hajar Zahawy, Hussein Zahawy) ھونەرمەندێکی دەفژەنی کوردە. ساڵی ١٩٨٠ لە خانەقین هاتووەتە دنیاوە، بە ھاوکاری سۆھراب پوورنازری گرووپی نیشتمانی پێک ھێناوە. زەھاوی لەگەڵ گرووپی مۆسیقای جۆراوجۆردا وەکوو کوردی، فارسی، تورکی، یۆنانی و ھیندیدا کاری کردووە و بەرھەمی تاکەکەسیشی ھەیە. چەندین سی دی بەرھەمھێناوە و لە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتەکانی جیهاندا کۆنسێرتی ھەبووە.

ژیانی 

زەھاوی لە ساڵی١٩٨٠ دا لە بنەماڵەیەکی کورد لە باشووری کوردستان لە خانەقین دایکبووە. تەمەنی منداڵی لە ئێران بە سەربردووە و دواتر لە ساڵی ١٩٩٠ دا چووە بۆ ئینگلتەرا. ھەر لە مناڵییەوە دەستی بە دەف لێ دان کردووە. لە تەمەنی سیانزە ساڵیدا بانگھێشت کراوە بۆ ئۆرکێسترای مۆسیقای کوردی لە ئەورووپادا. ماوەیەکی زۆر لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبات. زەهاوی لەزانکۆی ساواسی لەندەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئیتنۆموزیکۆلۆژی وەرگرتووە و پرۆژەی زانکۆکەشی لەسەر هەڵپەڕکێی کوردی بووە.

مۆسیقا و کارەکانی 

زەھاوی ئامێرە زەربییەکان و بە تایبەت دەف دەژەنێت. بە ھاوکاریی ھونەرمەندی کەمانچەژەن سۆھراب پوورنازری گرووپی نیشتمانی پێک ھێناوە، نیشتمان گرووپێکی مۆسیقای کوردییە کە ژەنیارانی لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی کوردستانەوە کۆکردووەتەوە و ئامانجی ناساندنی زیاتری مۆسیقای کوردییە بە خەڵکی جیھان. جگە لە بەڕێوەبردنی کۆنسێرت لە وڵاتە جۆراوجۆرەکاندا ژمارەیەکیش وۆرکشۆپی بۆ ناساندنی دەفی کوردی داناوە. زەهاوی بەژداری کردووە لە مۆسیقای فیلمی بەناوبانگ شانشینی بەهەشت، هەروەها کاری لەگەڵ هونەرمەندانی ناودار (سامی یوسف، کازم ساهیر و شەهرام نازری) کردووە. لە ١٤ـی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ لەگەڵ ١٥ میوزیکژەنی هەر چوار پارچەی کوردستان کۆنسێرتێکیان لە هەولێری پایتەخت لە قەڵا سازکرد بە مەبەستی ڕاگەیاندنی كردنەوەی (زەهاوی میوزیك هاوس) لە شاری هەولێر، زەهاوی ئاشكرایکردووە لە ساڵی ٢٠٢٢ـەوە دەست بە چالاكییەكانییان دەكەن.

 


سەرچاوەکان



472 بینین