جەعفەر کۆیی

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-06-08-13:20:00 - کۆدی بابەت: 8938
جەعفەر کۆیی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جەعفەر کۆیی (بە ئینگلیزی: Jafar Koiy)، ناوی تەواوی جەعفەر عەبدولواحیدە، لە ساڵی ١٩٤٥ لە شاری کۆیە لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی, ناوەندیی و ئامادەیی لە شاری کۆیە و کەرکووک تەواوکردووە و لە ساڵی ١٩٧١ لە ‌زانکۆی موستەنسرییەی بەغداد بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی ئینگلیزیدا وەرگرتووە و دواتر لە ‌شاری هەولێر وەک مامۆستایەکی  ئەو بوارە خزمەتی کردووە، لە ‌زۆربەی چالاکییە سیاسی و کۆمەڵاتییەکانی خوێندنگەکاندا رۆڵی بەرچاوی هەبووە، لە ساڵی ١٩٥٦ لە ریزەکانی یەکێتیی قوتابیانی ئەو سەردەمەدا بووەتە ئەندام‌ و پاش ماوەیەکی کەم لە رێکخستنەکانی پارتیدا دەستیداوەتە کاری سیاسی، لە ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی کردووە بە هێزی پێشمەرگەوە و وەک کادرێکی سیاسی درێژەی بە خەبات داوە، دواتر لە ڕیزەکانی باڵی ‌مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستاندا له‌ بواره‌كه‌ قووڵتربوویەوە، ئەو کاتەی کە لە شاری بەغدادیش خوێندکاری زانکۆ بوو، دۆستایەتی لەگەڵ شەهید شەهابدا کردووه‌ و لە ‌سەرەتای دامەزراندنی کۆمەڵەشدا شەهید جەعفەر یەکێک بوو لە كادره‌ ‌دیارەکانی ئەو رێکخستنە نهێنییە و هێندەی نەبرد بوو بە ئەندامی سەرکردایەتی و پاشان ڕێکخستنەکانی شاری هەولێریشی رووبەڕووکرایەوە، لە دوای نسکۆی ئەیلوول‌ و کاتێک ئەرکە مێژووییەکان ڕووبەڕووی کۆمەڵە بوونەوە، شەهید جەعفەر ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە فراوانکردنی دەنگی ناڕەزایی دژ بە سیاسەتە فاشستییەکانی رژێمی بەعسی لەناوچوو، بەڵام دواتر رژێمی شای ئێران دەستگیریکردن‌ و سەرەتای ساڵی ١٩٧٦ ڕادەستی عێراقی کردنەوە.


سەرچاوەکان



205 بینین