ئەو هاوارەی نەبیسترا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-06-21-11:40:00 - کۆدی بابەت: 9109
ئەو هاوارەی نەبیسترا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەو هاوارەی نەبیسترا (بە ئینگلیزیThe unheard call) ڕۆمانێکی بایۆگرافیی کوردییە، لە نووسینی ئارام محەمەد؛ ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن وەشانی نووسیارەوە بڵاو کراوەتەوە.

ناوەڕۆک

ئەم ڕۆمانە لە ڕێگەی گێڕانەوەیەکی مێژووییەوە ئاوڕێکی لە ژیان، کەسایەتی و بنەماڵەی دڵدار داوەتەوە؛ هەڵبەت نەک وەک دڵداری شاعیری ئەی ڕەقیب کە بۆ هەموو کورد ناسراوە، بەڵکوو کەسایەتییەکی جیاواز و تایبەتمەندییەکانی تری خراونەتە بەرباس کە هەمان لایەنە سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکەیەتی. بۆ نووسینی ڕۆمانەکە هاوتەریب لەگەڵ واقیع، کەڵک لە فەنتازیایش وەرگیراوە. دڵدار قارەمانی سەرەکیی ڕۆمانەکە نییە، بەڵکوو تیشک خراوەتە سەر ئەندامانی بنەماڵەکەیشی، هەروەها دۆست و ناسیاوەکانی و ئەو کەسایەتییانەی لە سەردەمی ئەودا ژیاون، ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە ڕەوتی چیرۆکەکەدا.

کەسایەتییەکان

  • یوونس
  • زەینەب
  • مەلا ڕەئووف
  • زەهوە
  • ئاسەف
  • سەعدی

کورتە

هەر کاتێک لە بەرانبەر عەرەبێک دەمانگوت کوردین، دڵمان گەرم دادەهات. دەمانزانی ئەمە درێژکراوەی چیرۆک و حەقایەتی باپیرانمانە. تورک و عەرەب و فارس لەناومانن، بە یەکەوە دەژین، دراوسێمانن، کەچی ئەغلەبیان ئاوات بە سڕینەوەمان دەخوازن.


سەرچاوەکان



2199 بینین