گۆرانیی من - کامەران موکری

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-06-26-17:18:00 - کۆدی بابەت: 9181
گۆرانیی من - کامەران موکری

ناوه‌ڕۆك

گۆرانیی من

شاعیر: کامەران موکری

بەرهەم: دیاری

هۆنراوە: گۆرانیی من

با هێلانەم، هەر، تەنگ بێ
ئاوازەکەم، بێ دەنگ بێ

وەرزم، پاییزی زەرد بێ
لێنیشتووی گوڵم گەرد بێ

ئەگەر بڵێم کوردم.. من
یەکسەر زمانم ببڕن

پێوەندەکەی جاران بێ
ئەڵقەی ڕەش و گران بێ

ئاوا هەژار و لات بم
ئاوارەی ناو وڵات بم

لێوی خەفەت لێنیشتووم
یا، ڕووی ژاکاوی زەرد بووم

وەک گەڵای زەرد، دیاری بێ
مووچەم، هەر دارکاری بێ

ڕێم بە داو، تەنراو بێ
دڵم کپ و گوشراو بێ

(شەرت بێ پڕ گەرووی هەستم)
(ئەم جارەش هەر بۆی هەستم)

بەستەیەک بڵێم ئێجگار
گەرم و خۆش بێت بۆ هەژار

بۆ ژینی کوردەواری
بیکەم بە نەغمەی دیاری

دەروونە پڕ نەغمەکەم
سادەی بەستە گەرمەکەم


سەرچاوەکان



339 بینین