وشیار ئیسماعیل موستەفا

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-25-13:58:00 - کۆدی بابەت: 9538
وشیار ئیسماعیل موستەفا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دکتۆر وشیار (بە عەرەبی: وشيار إسماعيل مصطفى، بە ئینگلیزی: Wishyar Ismail Mustafa)، ناوی تەواوی وشیار ئیسماعیل موستەفایە، لە ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی کەوباکی سەر بە قەزای بەردەڕەش لەدایکبووە، مامۆستا و زانایەکی ئیسلامی هەرێمی کوردستان بوو. شەوی سێشەممەی ٢٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا بە گوللە شەهید کرا.

ژیان

لە ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی کەوباکی سەربە قەزای بەردەڕەش لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٩٩ مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە. لە ساڵی ٢٠٠٣ کۆلێژی شەریعەی تەواو کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٧ ماستەری لە تەفسیر وەرگرتووە، لە ساڵی ٢٠١٣ پلەی دکتۆرای لە تەفسیر وەرگرتووە. بۆ ماوەی ١٣ ساڵ وتاربێژ بووە لە گوندی بێستانە، دواتریش لە مزگەوتی خدر سوارەیش وتاربێژ بووە بۆ ماوەی دە ساڵ. وتاربێژی مزگەوتی عومەر بندیانبوو لە شاری ھەولێر و بانگخوازێکی ناسراو بوو. یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ھەولێر، هەروەها بەرپرسی لقی ھەولێری مەکتەبی زانایانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.

کۆچی دوایی

شەوی سێشەممەی ٢٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە بەردەم ماڵەکەی خۆی بە دەستڕێژی گوللە شەهید کرا. ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حیزبیی و جەماوەرێکی زۆر، تەرمی دکتۆر وشیار ئیسماعیل بە خاک سپێردرا.


سەرچاوەکان



231 بینین