گرووپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-25-16:01:00 - کۆدی بابەت: 9541
گرووپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گرووپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە (بە عەرەبی: مجموعة شرکات حلبجة، بە ئینگلیزی: Halabja Group of Companies)، بۆ بەڵێندەرایەتی و بازرگانی گشتی سنووردار لە‌ ژمارە‌یە‌ک کۆمپانیا و پڕۆژە‌ی جیاوازی سە‌ر بە‌ کە‌رتی تایبە‌ت پێکدێت، کە لە‌لایە‌ن (ئاسۆ محە‌مە‌د بامۆکی)ـیەوە خاوە‌ندارێتی دە‌کرێت.

دامەزراندن

سە‌رە‌تای دامە‌زراندنی گرووپی کۆمپانیاکانی هە‌ڵە‌بجە دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ بۆ نە‌وە‌دە‌کانی سە‌دە‌ی ڕابردوو. سە‌رە‌تا بە‌ کۆمپانیای هە‌ڵە‌بجە‌ بۆ بازرگانی گشتی و گواستنە‌وە‌ی نێودە‌وڵە‌تی دە‌ستیپێکرد، بەردەوام لە گەشەسەندن و چڕکردنەوە و فراوانکردنی چالاکییە‌ بازرگانییە‌کانیدا بوو، لە‌م چوارچێوە‌یە‌دا کۆمە‌ڵێک کاری نوێی وە‌ک: پیشەسازی و تەلارسازی و پە‌یوە‌ندییە‌کان ئە‌نجامدا و بە‌ردە‌وام بوو.

پاش هە‌ڵکشان و فراوانبوونی کۆمپانیا و پڕۆژە‌کان، لە ئەنجامی ئەمەشدا دروستبوونی گرووپی کۆمپانیاکانی هە‌ڵە‌بجە‌ بوو لە‌ ساڵی (2006)دا.

ئۆفیسی سە‌رە‌کی گرووپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە لە‌ پارێزگای سلێمانییە. هەروەها لقی لە‌ شارە‌کانی تری کوردستان و عێراقدا هەیە وەکوو هە‌ولێر، دهۆک، زاخۆ، بە‌غداد و بە‌سڕە‌. لە‌ دە‌رە‌وە‌ی وڵاتیش لقی تۆمارکراوی لە تورکیا و ئیماڕات هەیە و هەروەها دوو لقیشی لە‌ چین هە‌یە‌.

کۆمپانیا و کارگەکان

  • کارگەی ئەسفەلەتی ئاران
  • کارگەی خشتی ئاسۆ
  • کۆمپانیای بەیان
  • کۆمپانیای هەڵەبجە بۆ خزمەتگوزاری پاککردنەوە
  • کارگەی کۆنکرێتی هەڵەبجە
  • کۆمپانیای هەڵەبجە بۆ بەڵێندەرایەتیی گشتی
  • کۆمپانیای هەڵەبجە بۆ بازرگانیی گشتی و گواستنەوە
  • کۆمپانیای هەڵەبجە بۆ خزمەتگوزاری تیلیکۆم
  • دایەنگا و باخچەی ساوایانی مۆنتیسۆریی نێودەوڵەتی
  • کارگەی ڕۆنی زەیتونی ڕاسان


سەرچاوەکان



529 بینین