بەم ڕێگایانە پارە خەرج بکرێت خۆشبەختی بۆ خاوەنەکەی دەهێنێت

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-08-16:10:00 - کۆدی بابەت: 9755
بەم ڕێگایانە پارە خەرج بکرێت خۆشبەختی بۆ خاوەنەکەی دەهێنێت

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پارە (بە عەرەبی: نقود، بە ئینگلیزی: money)، هەروەکوو زۆرینە ئەو ڕستەیەیان بیستووە کە بە پارە خۆشبەختی ناکڕدرێت، بەڵام هەندێک لە توێژینەوە زانستییەکان و پسپۆڕانی بواری دەروونی ئاماژە بەوە دەکەن، ئەگەر بزانرێت چۆن پارە خەرج دەکرێت، ئەوا خۆشبەختی بۆ کەسەکە دابین دەکات.

(دانیێڵ کانیمان) زانای بواری دەروونی و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ ئاشکرایکردووە، کاتێک مووچەی فەرمانبەر دەگاتە زیاتر لە ٧٥ هەزار دۆلار خۆشبەختی بۆ ناهێنێت، تاکوو ڕێژەی داهات زیاد بێت هەستی خۆشبەختی زیاد ناکات.

پارە و خۆشبەختی

توێژینەوە زانستییەکان ئاماژە بەوە دەکەن پەیوەندییەکی پتەو هەیە لە نێوان پارە و خۆشبەختی، تاکو پارە بەڕێگەی تەندروست خەرج بکرێت یارمەتی زیادبوونی هەستی دڵخۆشی دەدەن، بۆ ئەو مەبەستەش ئاماژەیان بەم ڕێگایانە کردووە:

  1. پارە بۆ کەسانی تر خەرجبکرێت: پارە بۆ خێزان و هاوڕێ و کاری خێرخوازی خەرج بکرێت هەستی دڵخۆشی کەسەکە زیاتر دەکات، لە بەرانبەر ئەو پارەیەی بۆ خۆت خەرجی دەکەیت. ئەو پارەیەی بۆ فێربوونی زمان و زانست و زیادبوونی شارەزای نوێ خەرج دەکرێت هەستی دڵخۆشی زیاتر دەکات، بە بەراورد بەو پارەیەی رۆژانە بۆ خۆتی خەرج دەکەیت.
  2. کڕینی پێداویستییەکانی ماڵ: ئەو پارەی بۆ پێداویستییەکانی ماڵ وەک ئامێری قاوە دروستکردن یان ئامێری جلشۆردن یان هەر کەرەستەیەکی ماڵ دەکڕیت هەستی دڵخۆشی و خۆشبەختی زیاتر دەکات.
  3. خەرجکردنی پارە بۆ چێژ وەرگرتنی بچووک: دیاریکردنی خەرجکردنی پارە بۆ هەندێک شتی بچووک وەک پارچەیەک کێک یان شیرینی هەستی چێژ و خۆشی بە کەسەکە دەبەخشێت، ڕۆژانە دووبارەکردنەوەی ئەو شتە بچووکانەی ئارەزووی دەکەیت هەستی دڵخۆشیت زیاتر دەکەن، بە بەراورد بە کڕینی شتی گەورە کە تەنیا جارێک هەستی خۆشبەختیت پێدەبەخشن.


سەرچاوەکان



776 بینین