ناوهڕۆك
ناساندن
نزار غەزالی (بە عەرەبی: نزار غزالي، بە ئینگلیزی: Nazar Ghazali)، لە ١٠ـی نیسانی ساڵی ١٩٨٤ لە شاری دهۆک لەدایکبووە. یاریزان و ڕاهێنەری نێودەوڵەتیی لەشجوانییە. وەکوو یەکەم کورد خاوەنی چەند نازناوێکی جیهانییە لە بواری لەشجوانی. هەروەها خاوەنی دوو بڕوانامەی ماستەرە کە پێکهاتوون لە فێرکارى لەشساغی و لەشڕێکی و پسپۆری لە پارێزگارى خۆراکیی وەرزشی.
نزار غەزالی | |
---|---|
یاریزانی لەشجوانی | |
زانیاری گشتی | |
ناوی تەواوی | نزار ئەحمەد حوسێن |
لەدایکبوون | ١٠ـی نیسانی ١٩٨٤ دھۆک، هەرێمی کوردستان |
ئایین | ئیسلام |
ئەرکەکانی
سەرپەرشتیاری هێنانی پاڵەوانە ناوخۆیی و جیهانییەکانە بۆ کوردستان، هەروەها ڕاهێنەری تایبەتیی نێچیرڤان بارزانییە.
خەڵاتەکانی
لەسەر ئاستی کوردستان
- پاڵەوانییەتی دهۆک، پلەی سێیەم لە ساڵی ١٩٩٨.
- پاڵەوانییەتی هەولێر، ساڵی ١٩٩٩ پلەی سێیەم.
- پاڵەوانییەتی دهۆک، ساڵی ٢٠٠٠ـدا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
لەسەر ئاستی عێراق
- لە ساڵی ٢٠٠١، لە پاڵەوانییەتی لاوانی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە لە شاری مووسڵ.
- لە ساڵی ٢٠٠٣، لە پاڵەوانییەتی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، هەروەها لە هەمان پاڵەوانییەتی یەکەمی جوانترین لەشولاری لەسەر ئاستی کوردستان لە شاری هەولێر بردووەتەوە.
- لە ساڵی ٢٠٠٤، لەپاڵەوانییەتی لەسەر ئاستی عێراق لە شاری هەولێر ئەنجامدراوە، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
لەسەر ئاستی جیهان
لەگەڵ بەشداریکردنی لە پاڵەوانییەتییە ناوخۆیییەکان، بەشداری پاڵەوانییەتە جیهانەکانیشی کردووە کە گرنگترینیان ئەمانەن:
- لە ساڵی ٢٠٠٤، مەدالیای زێڕی لە پاڵەوانییەتی وڵاتانی عەرەبی بردووەتەوە لە ئوردن.
- لە ساڵی ٢٠٠٤، لە پاڵەوانییەتی ئاسیا کە لە بەحرەین بەڕێوەچووە، توانی مەدالیای بڕۆنز بباتەوە.
- لە پاڵەوانییەتی کراوەی هەموو کێشەکان بەناوی "قەتەڕی زێڕین زەهەبی"، پلەی شانزەهەمینی بەدەستهێناوە کە لە شاری دەوحەی قەتەر بەڕێوەچووە.
- لە ساڵی ٢٠٠٩، لە پاڵەوانییەتی ئاسیا، پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت، ئەم پاڵەوانییەتە لە وڵاتی تایلەند بەرێوەچوو.
- لە ساڵی ٢٠١١، لە پاڵەوانی جیهانی توانی پلەی حەوتەم بەدەستبهێنێت کە لە هیندستان بەرێوەچوو.
- لە ساڵی ٢٠١٣، لە پاڵەوانییەتی جیهانی لە هەنگاریا توانی پلەی یەکەم بباتەوە.
- پاڵەوانییەتی "ئاڕلۆند کلاسیک" لە ٢٠١٤ـدا کە لە مەدریدی ئیسپانیا بەڕێوەچوو، پلەی دووەم بەدەستدەهێنێت.
- پاڵەوانییەتی جیهانی دایمۆند کابـی ساڵی ٢٠١٦ـدا پلەی یەکەم وەردەگرێت. ئەم ئەم پاڵەوانییەتییە لە ئەسینای یۆنان بەڕێوەچووە.
- پاڵەوانییەتی دایمۆند کابـی جیهانی ساڵی ٢٠١٦، پلەی دووەمی ئاستی یەکەمەکان بەدەستدەهێنێتەوە.
سەرچاوەکان
375 بینین