دراوی وڵاتی سعوودیە چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-09-07-23:34:00 - کۆدی بابەت: 10182
دراوی وڵاتی سعوودیە چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

عەرەبستانی سعوودی یان سعودیە (بە ئینگلیزی: Saudi Arabia، بە عەرەبی: المملكة العربية السعودية) وڵاتێکی عەرەبییە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی لە ڕۆژاوای ئاسیا، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ دەریای سوور هاوسنوورە، لە باکوورەوە لەگەڵ ئوردن و عێراق و کوەیت هاوسنوورە، لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ کەنداوی فارس و قەتەڕ و ئیماڕاتی عەرەبی یەکگرتوو هاوسنوورە، پایتەخت و گەورەترین شاری ڕیازە.

لە ڕووی ئابوورییەوە بەهۆی داهاتێکی زۆری هەناردەکردنی نەوتەوە لە حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو گەشەی کرد، هەروەها لە ژمارەیەکی زۆری کەرتەکاندا گەشەی بە خۆیەوە بینیووە بە سوود وەرگرتن لە سامانە سروشتییەکان و پێگەی جوگرافی و کولتووری لەنێوان سێ کیشوەردا، ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە هەناردەکردنی نەوتی جیهاندا.

دراوی وڵاتی سعوودیە چییە؟

سعوودیە بەکارهێنەری دراوێکی تایبەتە بە ناوی ڕیاڵی سعوودی (بە ئینگلیزی: Saudi Riyal، بە عەرەبی: ريال سعودي) کورتکراوەی (SAR) هێماکەی (SR)، دراوی فەرمی وڵاتی سعوودیەیە، لەلایەن بانکی ناوەندی سعوودیەوە دەردەچێت.

پاش ئەوەی لە ساڵی ١٩٥٢ـدا چاکسازی لە دراوی سعوودیە کرا بۆ ئەوەی یەک دراو بەکاربهێندرێت، ڕیاڵی سعوودی هەڵبژێردرا.

پۆلێنەکانی بریتین لە ١ ڕیاڵی سعوودی، ٥ ڕیاڵی سعوودی، ١٠ ڕیاڵی سعوودی، ٥٠ ڕیاڵی سعوودی، ١٠٠ ڕیاڵی سعوودی و ٥٠٠ ڕیاڵی سعوودی، هەروەها ٢٠ ڕیاڵی سعوودی و ٥٠ ڕیاڵی سعوودی کە بە دەگمەن بەکاردەهێندرێن، هاوکات خاوەنی دراوی کانزاییە بە پۆلێنەکانی ١، ٥، ١٠، ٢٥ و ٥٠ هەللە، ١ و ٢ ڕیاڵی سعوودی.

بەهای ڕیاڵی سعوودی بە دۆلاری ئەمریکییەوە پەیوەستکراوە، بە بەهای ٣,٧٥ ڕیاڵی سعوودی بۆ هەر دۆلارێک، ئەم بەهایەش لە ساڵی ١٩٨٦ـەوە بە جێگیری ماوەتەوە.


سەرچاوەکان



341 بینین